$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)یه و 41 تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنیدا، لە ساڵڕۆژی حیزبەکەیاندا پەکەکە ڕایدەگەیەنێت کە: له و ماویەدا 40 هەزار شەهیدی پێشکەش بە ئازادی کردووە.[2]
- لە ئەنقەرە ئەندام و بەڕێوەبەرانی #هەدەپە#، ئیهادە، سەندیکای سەس بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردن چاویان کردەوە. لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا 11 کەس دەستگیرکران. لە ئەنجامی سەرداگرتندا، فاتیح کانات هاوسەرۆکی ئیهادەی ئەنقەرە، فیکرەت چالاگان و بەلکیسە یورتسەڤەر بەڕێوەبەرانی سەس و بەرەکەت کار ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە، مەزهەر یەرلیکایا ئەندامی هەدەپە، شەهریبان باشاک، ئەتهەم ئوزگان، سەباحەدین کارلی، کەمال ئاکالان، پەرفوم چۆلاک و زیا جەبەجی دەستگیرکران. هەروەها بەهجەد یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی سەمسوریش دەستگیرکرا. حاجی یوسف تۆپالئۆغلۆ پەیامنێری ئاژانسی دیهاش لە ناوچەی کەهتای سەمسور لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا. ڕاگەیەنرا لە کاتی دەستگیرکردندا هێزەکانی پۆلیس چەکیان لەسەر سەری تۆپالئۆغلۆ داناوە. لە ناوچەی وێرانشاری ڕوحالە گەڕەکی شرنەخ لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا عیرفان ئەردەم کە باوکی دوو منداڵە دەستگیرکرا. لە #ئامەد#یش محەمەد شێرین تونچ یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە، سونگول داغ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی پەیاس دەستگیرکران. لە ناوچەی کەرجەوسی ئێلح محەمەد یڵدرم نوێنەری کەجەدە لە کەرجەوس دەستگیرکرا. بەم شێوەیە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 کەس دەستگیرکران و دواتر ژمارەیەکیان ئازادکران.[1]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی تیمی لێکۆڵەرەوانی سەر بە #نەتەوە یەکگرتووەکان#، ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادارکردووەتەوە کە تیمەکەیان ناسنامەی 160 ئەندامی #داعش#یان ئاشکراکردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ئێزدییەکانی #شەنگال# لە ساڵی 2014.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373139/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دووەم کۆنفرانسی بەشی یاسای زانکۆی کۆیە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دووەم کۆنفرانسی بەشی یاسای زانکۆی کۆیە=KTML_ImageCaption_End=
- بەبەشداری زیاتر لە 200 کۆمپانیا، فێستیڤاڵی پایز لە شاری #سلێمانی# کرایەوە کە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان ئێرانین.[2]
- بە دروشمی (خاک و ئاومان دەکەینە سەرچاوەی ئابووریمان) سێهەمین پێشانگای کشتوکاڵی بۆ بەروومە خۆماڵییەکان بۆ 80 جوتیاری گەرمیان کرایەوە و وەزیری کشتوکاڵیش بەڵێنی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و تەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکانیدا.[2]
- بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی #خانەقین#ی هەژاند و زیانی گیانی و ماددی نەبووە. چەقی بوومەلەرزەکەش 34 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە دوور بووە.[3]
- هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتێکی لەبارەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاوارەکانی باکووری کوردستان لە کەمپی #مەخموور# و سنووردارکردنی هاتووچۆی ئاوارەکانی ئەو کامپە بڵاوکردووەتەوە. هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەبەوەدەکات، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی 2019ەوە، بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە گەمارۆیان خستووەتە سەر جموجۆڵ و هاتووچۆی ئاوارەکانی کامپی مەخموور کە کوردانی باکووری کوردستانی تێدا نیشتەجێن.[4]
- لە شاری #هەولێر# لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان هونەرمەند #عەدنان کەریم# نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی شەوبا بڵاوکردەوە.[3]
- بە بڕیاری دادگای #کەرکووک# 50 دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە جووتیارێکی کورد وەرگیرایەوە و بە عەرەبێکی هاوردە درا. ئەویش بەچاودێریی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان زەوییەکەی کێڵا.[4]
- لە #زانکۆی کۆیە# دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەشی یاسا سەبارەت بە نووسینەوەی دەستوورێکی هاوچەرخ بۆ هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرسی #دەستوور# لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن.[5]
- ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بەهاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، لە هۆڵی هۆتێل لەندەن ئای، لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا.[6]
- لە ناوچەی #حەفتەغار#ی شارۆچکەی #داقوق#، بەدەستڕێژی گوللەی کەسانی نادیار پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی کوژران. وتیشی: کوژراوەکە ناوی (لەتیف مەجید)ە و پیشەی پێشمەرگەیە لە هێزەکانی حەفتا، هاوسەرەکەشی ناوی (ئەمەل ئەحمەد ڕۆستەم)ە و دانیشتووی گوندی مەنسوڕن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی قزعەلی و بیرکەت-ی سەر بە #گرێ سپی#یان تۆپباران کرد.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی #قەسەدە# ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن. قەسەدە وتی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر زڕگان و عەین عیسا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرا.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373139/0031.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرا=KTML_ImageCaption_End=
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئامانجەکانی بەدیدەهێنێت.[5]
- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، هیومان ڕایتس وۆچ ڕایدەگەیەنێت؛ تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوور لە یاسا خەڵکی لەسێدارەداوە و پێشێلکارییان بەرامبەر کورد کردووە. هیومن ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا ڕوونیکردووەتەوە؛ گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی #سەرێکانی# و گرێسپی ڕێگریان لە گەڕانەوەی خێزانە کوردییەکان کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی ناوچەکەدا گرتووە.[5]
- سەید نەقوی حسێنی وتەبێژی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێدا بەر لە دانیشتنی هاوبەشی کۆمسیۆنەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و شۆرا و ناوخۆی وڵات، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی 7 هەزار کەس دەستگیرکراون. ئەمەش لە کاتێکدایە چالاکوانان ڕایدەگەیەنن، ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاترە.[1]
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی مەغریب ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاڵای تورکی بازاڕەکانیانی داگیرکردووەو بەپێی پێویست کاڵای ئەوان ڕێگەی نادرێت بچێتە تورکیاوە، پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تورکیادا ڕادەگرن.[6]