بێژە نا!
- والی پارێزگای
شرناخشرناخ- ی باکوری کوردستان بە بیانووی دابەشکردن و تێکدانی یەکگرتوویی گەل و دەوڵەت گۆرانی
هەدەپەهەدەپە بۆ بانگەشەی ریفراندۆمی سیستمی سەرۆکایەتی بە ناوی بڵێن نەخێر قەدەغە دەکات.
[1][2]
- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، نابێت ئەوچەکانەی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە لە ململانێ ناوخۆییەکانی هەرێم بەکاربهێندرێت و دەبێت بۆ پاراستنی دیموکراتی و لەناوبردنی داعش بەکاربێت.
-
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان و
عەبدوڵڵا زەیدانعەبدوڵڵا زەیدان، پەرلەمانتاری
جولەمێرگجولەمێرگی هەدەپە و
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.
-
جیهان شێخ ئەحمەدجیهان شێخ ئەحمەد، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە ڕایگەیاند، کە شەڕڤانان بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگای نێوان ڕەقە و تەبقا توانیان هەموو ڕێگاکان-ی گەیاندنی یارمەتی لەڕەقەوە بۆ چەتەکان ببڕن و وتی:کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ڕێگا هەناسەی چەتەکانمان بڕیوە.
- عومەر کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی، دەستی لەکار کێشایەوەو هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ کارانەکردنەوەی پەرلەمان.
- بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،
زارا دۆغانزارا دۆغان، شێوەکاری کوردی باکوری کوردستان، بە تۆمەتی ئەوەی وێنەی وێرانییەکانی شارۆچکەی نسێبینی کێشاوە، لەلایەن دادگاوە بە سێ ساڵ زیندان سزادراوە.
[3]
- کوردانی باکوری کوردستان کە لە وڵاتی بەلجیکا نیشتەجێن، سەردانی کونسوڵخانەی تورکیایان لە برۆکسل کردووە بە مەبەستی نوێکردنەوەی ناوەکانیان بۆ دەنگدان لە ڕیفراندۆمی تورکیادا، بەڵام لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە بە چەقۆ هێرشیانکراوەتەسەر. لەو پەلاماردانانەدا، سێ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی سولتان و محەمەد و هاسان برینداربوون، کە برینی سولتان سەختە.
- بریندارێکی چەکی کیمیایی بە ناوی (
ئەسمەر حاجی مەحمودئەسمەر حاجی مەحمود) لە گوندی
شێخ وەسانانشێخ وەسانان گیانی لەدەستدا کە ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی برینەکەوەیە دەناڵێنێت.
- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی مامەڵەکردن وەک پارێزگایەکی هەرێم لەگەڵ هەڵەبجەدا و بەهەوڵی ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڕی 140 هەزار لیتر نەوت ڕەوانەی پارێزگای هەڵەبجەکرا.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان