- بەهۆی خراپی ڕەوشی کارەباوە، لە شاری کەلار گەنجێکی زۆر ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێگای سەرەکی کەلار - سلێمانییان داخست.
هاووڵاتیانی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و کێشەی کەمئاوییەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردوەو ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکووک – سلێمانیاندا داخستوە.
خۆپیشاندەران ئاماژە بەوەدەکەن کە ماوەی چەندین ڕۆژە ئاوی خواردنەوەیان پێنەگەیشتوە.
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێی کردە پشووی فەڕمی.
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم داوا لەهاوڵاتیان دەکات، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لەهەرێم کردوە، ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و سەرجەم دەزگا تەندروستیەکانیش کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
- سوپای تورکیا کوژرانی سێ سەربازی لە هێرشێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕاگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ 30-07-2015 ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی تورکی بەئاسمانی شاری کۆبانێ دا سوڕاونەتەوە.
تائێستاش هۆکاری سوڕانەوەی ئەو فڕۆکانە لە ئاسمانی کۆبانێ نەزانراوە.
تورکیا بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێمی دەستپێکردەوە.
بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچانەدا، فرۆکە حەنگییەکانی تورکیا بۆردمانکردنی چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای دهۆکیان دەستپێکرد.
فرۆکەکانی تورکیا بە سەختی بۆردومانی ناوچەکانی " گەلیێ بازێ و بێسیلێ و دەرگەلێ و هێسێ و مێرگا جیا و کانی ڕەشێ و شێلازا و قەسرکێ" لە دەڤەری بەرواری باڵا و سێدەرا لە سنوری ناحیەی چەمانکێ دەکەن".