- ئەو دوو پەرلەمانتارەی هێرشیانکردە سەر عەلی حەمە ساڵح ئامادەنین بچنە بەردەم ئه و لیژنەیەی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە و ئاماژە بەوەشدەکەن لیژنەکە نایاساییە.
- هێزە هاوبەشەکان لەگوندی تلبازی سەربە شاری تلتەمر لەدژی گروپە چەتەکانی داعش چالاکییەکیان ئەنجامدا و چەتەیەک کوژرا و یەکێکیش برینداربوو. هەروەها لە خێبش و تلنەسیریش شەڕوپێکدادان هاتەئاراوە.
- بەبۆنەی نزیکبوونەوەی 66 مین ساڵوەگەری لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ئەمرۆ ڕێپێوانی جەماوەری لەرووحاوە بەبەشداری گەنجان، پیر و ژنان بەرەو گوندی ئامارا شوێنی لەدایک بوونی ئۆجالان دەستیپێکرد.