#هەپەگە#: لە سێرت و جۆلەمێرگ 40 سەربازی تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە سێرت و جۆلەمێرگ لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لایەنی کەم 39 سەرباز و کۆنترایەک کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا لە باکووری کوردستان دژی سوپای تورکیای داگیرکەر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 30ی تەمووز لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدان. زانیاری بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکان:
$27 سەرباز لە هەرێمی بینبیر کوژران$
هێزەکانمان کاتژمێر 6ی بەیانی لە گردی شەهید فیکرەتی هەرێمی بینبیری ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە شوێنی حەوانەوەی یەکینەکەی دوژمن درا و لە ئەنجامدا شوێنەکە بەتەواوی ڕووخێندرا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە له و چالاکییەدا 27 سەربازی دوژمن کوژراون. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە ئۆبوس و هاوەنی هاویشتە هەرێمەکە.
$لە #شەمزینان# کۆنترایەک کوژرا$
کاتژمێر 7:45، هێزەکانمان لە ناوچەی شەمزینانی گەڤەر لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە لەنێوان گردی گەنیش و گردی کۆنسەرڤە ڕێگەی ئەمنی دروستدەکرد، چەند چالاکییەکیان ئەنجامدان. چالاکی لە دژی ئه و بلدۆزەرانە کران کە ڕێگەیان دروست دەکرد. لە ئەنجامدا 2 بلدۆزەر تەقێندرانەوە و کۆنترا(ئەندامێکی هێزی دژە گەریلا)یەک کوژرا. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە چەکی قورس دەستڕێژی لە دەوروبەری ناوچەکە کرد.
$لە 3 قۆڵەوە هێرشکرایە سەر سەربازانی تورکیا لە لێلیکان$
هێزەکانمان کاتژمێر 10 لە گردی لێلیکانی هەرێمی برادۆستی #سیدەکان# لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە 3 قۆڵەوە گورزی توند لە سەنگەرەکانی دوژمن درا. ژمارەی ئه و سەربازانەی لەم چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبووەتەوە.
$بەهۆی بۆمباران لە دهێ 3 گەریلا شەهید بوون$
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 17ی تەمووز کاتژمێر 16 لە هەرێمی گارسی ناوچەی دهێ لە سێرت، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی فڕۆکە سیخووڕییە بێفڕۆکەوانەکان بەڕێوەچوو. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکینەیەکی ئێمە کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد ڕووبەڕووی یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر بوونەوە. هێزەکانی داگیرکەر کە لە زەمینەوە ناتوانن دژی هێزەکانمان شەڕ بکەن، بە فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری هێرشکردنی جۆری ئاتاپ بۆمبارانی هەرێمەکەیان کرد. بەهۆی بۆمبارانەکە 3 هەڤاڵمان شەهید بوون. ئۆپەراسیۆنەکە ئێوارەی هەمان ڕۆژ کۆتایی پێهات. زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵادەکەینەوە.
$3 سەرباز لە بەرواری کوژران$
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 25ی تەمووز لە هەرێمی چەمێ کارێی ناوچەی بەرواریی سەر بە سێرت ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوانی کرد. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 18:30 هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی دوژمن کە هەوڵی دەدا لەسەر گردێکی نزیک شەهیدگەی هەرێمەکە جێگیر ببێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستادا چالاکییەکیان ئەنجامدا. له نزیکەوە لە 2 قۆڵەوە گورزی توند لە یەکینەکەی دوژمن درا و 3 سەرباز کوژران.
$2 سەرباز کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو$
ئێوارەی 26ی تەمووز، سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی بۆمبارانی توندی گردەکانی قولینگ، شەهید بەرخۆدان و شەهید جانخۆرتی کرد. لە دژی یەکینەکەی دوژمن کە هەوڵی دەدا لە زەمینەوە خۆی بگەیەنێتە سەر گردی شەهید بەرخۆدان، هێزەکانمان ئێوارەی هەمان ڕۆژ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا 2 سەربازی دوژمن کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە تەرمی سەربازەکانی خۆی و بریندارەکانی بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە هەرێمەکە هەڵگرتەوە و ناچار بوو خۆی لە گردی شەهید بەرخۆدان بکێشێتەوە.
$لە ئەنجامی چالاکی لە گردی سۆرخوین 3 سەرباز کوژران$
هێزەکانمان ڕۆژی 28ی تەمووز کاتژمێر 17 لە سەربازانی سەر گردی شەهید سۆرخوین-یان دا. بە گورزی قورس 2 سەرباز کوژران. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 18:45 هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆن لەسەر گردی شەهید جانخۆرت چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە نزیکەوە گورز لە یەکینەکەی دوژمن درا و 3 سەرباز کوژران.
$لە گردی جانخۆرت سەربازێک کوژرا$
ڕۆژی 29ی تەمووز کاتژمێر 14:30، یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆن کە هەوڵی دەدا خۆی بگەیەنێتە سەر گردی شەهید جانخۆرت، بوو بە ئامانجی هێزەکانمان. لەم چالاکییەدا کە گورزی توند لە یەکینەکەی ئۆپەراسیۆن درا، سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا گورزی قورسی لێدرا، نەچار بوو خۆی لەسەر زۆر گرد بکێشێتەوە. هێزەکانی داگیرکەر بە پشتیوانی تەکنیکی، ئۆبوس و هاوەنیان هاویشتە هەرێمەکە. ئۆپەراسیۆن لە چەمی کارێ هێشتا بەردەوامە و له و ئۆپەراسیۆنەدا هیچ زیانێک بە هەڤاڵانمان نەگەیشتووە.[1]
#31-07-2018#