زانا و شاعیر و پیاو چاکێکی کورده، باوکی #کاک ئەحمەدی شێخ# ە و باپیری شێخ سەعید و باپیرەگەورەی #شێخ مەحمودی حەفید# ە نەمرە.
ناوی سەید محەمەد ناسراو بە مەعرووف کوڕی سەید مستەفا کوڕی سەید ئەحمەدە و باپیرەی سێزدەمینی سەید عیسای بەرزنجی کوڕی بابەعەلی هەمەدانیه.
لە ساڵی 1774ی زایینی لەدایک بووە و لە ساڵی 1834ی زاینی کۆچی دوایی کردووە. پتر لە 50 پەراوی ئەدەبی و ئایینی بۆ بەجێهێشتووین کە زۆربەیان لەپەرتووکخانەکانی ناوەوە و دەرەوەپارێزراون.
شێخ مارف لە گردی سەیوانی سلێمانی نێژراوە و گۆڕەکەی بووەتە مەزاری ژنان.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 17,432 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!