لە ساڵی 1956 لە قەڵای #هەولێر# لەخێزانێکی دیار و بەناوبانگ و ئایین پەروەر لەدایک بووە، کەوا باپیرەی (حاجی تۆفیق) ئاسنگەریکی زۆر بەناوبانگ بوو لەدرووستکردنی (هەوداس و داس و گشت پیداویستییەکشتوکاڵییەکان) هەر بۆیەزۆربەی جووتیاری گوندەکانی دەوروبەری هەولێر کارەکانیان لای ئەو بوو. د.بشیر خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە هەولێر تەواوکردووە و پاشان چوەتەخانەی مامۆستایان لە شاری #دهۆک# دواتریش لە یەکێک لەگوندەکانی چواردەورەی #قەڵادزێ# دامەزراوە. پاشان لە ساڵی 1998 بەکالۆریۆسی لەزمانی عەرەبی لەکۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر وەرگرتووە و بوەتەمامۆستا لەپەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان لە هەولێر و دواتر لە ساڵی 2003 ماستەری لە کۆلیژی (الامام الاوزاعی) دا وەرگرتووە کە ناوونیشانی ماستەرنامەکەی (التبشیر فی کوردستان العراق بعد عام 1991) بوو، بۆ دواجاریش پلەی دکتۆرای لە هەمان کۆلیژدا بەپلەی (امتیاز) بەدەست هیناوە، کەناوونیشانی دکتۆرا نامەکەی (المسلمون بین عالمیة الاسلام وعولمة الغرب) بوو. شایەنی باسە ئیجازەی عیلمیشی لەلایەن باشترین و بەریزترین مامۆستایانی هەولێر وەرگرتووە. ئێستا مامۆستای زانکۆیە لە کۆلیژی شەریعە لە هەولێر و لە هەمان کاتیشدا وتارخوینی مزگەوتی حاجی جەلیل خەیاتە لە هەولێر.
ڕۆژی #16-09-2018# بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق . [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 12,515 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!