William Yohanna
لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری #سلێمانی# هاتۆتە ژیانەوه، ساڵی 1954 پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدای بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە، لە ساڵەکانی پەنجاکانەوە بووەتە مامۆستا و زۆر هونەرمەندی گەورە و ناسراوی هونەری کوردیی، بەسەرپەرشتی ئەو فێری مۆسیقا بوون. دیارترینیان مامۆستایان #ئەنوەر قەرەداغی#، #خالید سەرکار#، محەمەد ئەمین حوسێن و فڕەنسیس داودن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/358/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=ولیەم یوحەننا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/358/0001.JPG=KTML_Photo_End=
هەر لەپەنجاکاندا، لەگەڵ هونەرمەندان #قادر دیلان#، نەجاتی عەبدە، حاتەم سەعید و چەندینی دیکە #تیپی مۆسیقای مەولەوی#یان دامەزراندووە و بوونەتە دیارترین گرووپی ئەو کاتەی مۆسیقای کوردی، ساڵی 1956 یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لە شاری سلێمانی.
لە کۆتایی شەستەکانیشدا، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی #تیپی مۆسیقای سلێمانی# و بەدرێژایی تەمەنی پڕ لە بەخشیشی ئەو تیپه، مامۆستا و ئاوازدانەر بووە و گەلێ لەگوڵە ئاوازەکانی وان بەبەرۆکی گۆرانیبێژە هونەرمەندەکانی کوردەوه.
دەیان ساڵ ڕاهێنەری هونەریی بووە لە مەڵبەندی چالاکیی قوتابخانەکانی سلێمانی و هەزاران ساتی بەرخی تەمەنی بەفێرکردنی قوتابییان بەسەربردووە، هەروەها ئاوازی بۆ دەیان کاری شانۆیی داناوە.
ماوەی چەند ساڵێک بوو دەست و پەنجەی ئەو پیاوە بەهرەدارە بەهۆی نەخۆشییەوە لەژەنینی موزیک کەوتبوون، تەنانەت چاوە پڕ لەمیهرەکانی بەقورسی بۆ دەبردرانە دۆست و قوتابی و خۆشەویستانی، لەم دوو سێ ساڵەدا بەڕۆح بەرزەفڕ و جەستە ماندووه، شادو سەرفراز کرا، ئەویش بەڕێزلێنان لەم کەڵە هونەرمەندە بەدرووستکردنی پەیکەرێک لەلایەن هونەرمەند بەیان مانییەوە بۆی درووستکرا، ئەوەی بەردەم گەلەریی مۆزەخانەی سلێمانی ڕازاندۆتەوه.
سەرلەبەیانی ڕۆژی #14-09-2005# لە شاری سلێمانی مامۆستا ولیەم یوحەننا پاش تەمەنێکی پڕ لە بەرەکەت و خزمەت بۆ مۆسیقا و هونەری کوردی پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 171,405 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!