ساڵی 1962 لە #سلێمانی# لەدایک بووە.
دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، چۆتەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەغدا.
لەکۆتایی ساڵی 1986-1987 کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە و وەک پزیشک لەنەخۆشخانەکاندا کاری کردووە.
لەساڵی 1989ەوە هاتۆتە هۆڵەندە و هەمیشە لەباکوڕی ئەم وڵاتە ژیاوە، بەزۆری لەشاری خرۆنیگن.
لەکۆتایی ساڵی 1992 دا جارێکی دیکە، بڕوانامەی پزیشکی لەهۆڵەندە وەرگرتۆتەوە، لەزانکۆی(Rijksuniversiteit) لەشاری خرۆنیگن.
لەساڵی 1993ەوە لە نەخۆشانەکانی شاری لیواردن و شارۆچکەی wagenborgen لە ڕوژهەڵاتی شاری Groningen وشارۆچکەی Zuidlaren وەک پزیشک و توێژەری لێکۆڵینەوەکاری کردووە.
ساڵی 1998 - 2002 پسپۆڕی لەنەخۆشییە دەروونییەکاندا وەرگرتووە.
ساڵی 2002- 2008 پسپۆڕی پزیشکی دەروونی بووە، لەبەشی تەنگەژە دەروونیەکانی نەخۆشخانەی Zuidlaren و FPA.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,229 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!