ناوی ئەحمەدی کوڕی عەبدولڕەحمانەو لەدنیای ئەدەبدا بە (فانی) ناسراوە. ساڵی 1807 لەگوندی (نۆدشە) لەدایک بووەو بەمنداڵی لای باوکی دەستی داوەتە خوێندن، هەر ئەو سەردەمە قورئانی پیرۆز و سەرچاوە فارسییەکانی تەواو کردووەو بۆ پەیدا کردنی شارەزایی زیاتر زوربەی ناوچەکانی کوردستان گەڕاوە،لەرواندز ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ماوەیەکی زۆر لەسلێمانی و سنە ژیاوە. حاجی مەلا ئەحمەد لەبواری مەسەلە ئایینییەکاندا یەکێک بووە لە مامۆستا هەرە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی و لەم بارەیەوە مەولەوی شاعیر بەسەرچاوەیەکی گەورەی لەقەڵەم داوە. مەلا ئەحمەدی فانی گەلێ مامۆستای پایەبەرزی پێگەیاندووەوچەند بەرهەمێکی گرانبەهاشی بەهەردوو زمانی عەرەبی و فارسی بۆ بەجێ هێشتووین. ئەم زانا بەناوبانگە لەبواری شیعر و ئەدەبیشدا دەستێکی باڵای هەبووە. بەزمانی کوردی و فارسی کۆمەڵێ شیعری بەرزی نووسیوە. فانی شاعیر، ساڵانی دوایی تەمەنی خۆی لەگوندی (نۆدشە) بەرێنمایی کردنی خەڵک و بەدەرس وتنەوە بردۆتە سەر، ساڵی 1881 کۆچی دوایی کرد.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,139 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!