کوڕی عوسمان بەگی کوڕی محەمەد پاشای #جاف#ە.
#عادیلەخانم#ی دایکی تاهیر بەگ کە لە بنەماڵەی ئەردەڵانیەکانە ڕۆڵێکی گەورەی هەبو لە دروستکردنی کەسایەتی ئەم شاعیرە بە توانایەدا.
تاهیربەگ خوێندنی ئەو سەردەمەی لە #هەڵەبجە# تەواو کردووەو بواری بۆ نەڕەخساوە خوێندنی باڵا تەواو بکات، بەڵام بەهۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمەداو لەڕێی خوێندنەوەی سەرچاوە وێژیەییەکانەوە بوو بەیەکێک لەخوێنەوارە ڕوناکبیرەکانی زەمانی خۆی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/739/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=تاهیر بەگی جاف=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/739/0003.JPG=KTML_Photo_End=
غەزەلە بەناوبانگەکانی تاهیربەگ تائێستاش بایەخی وێژەی خۆیان ماوە.
پێگەی کۆمەڵایەتی و سەرقاڵ بوونی بەئیش وکاری خێڵی جافەوە لە مەسەلە نیشتمانییەکان دایان نەبڕی، تاهیر بەگ هەمیشە داوای پێشخستنی کۆمەڵ و یەکگرتنی ڕیزەکانی کوردی کردووە.
هۆنراوەکانی بەزمانی تورکی و عەرەبی و فارسی نیشانەی ئەوەن تاهیر بەگ جگە لەوەی کوردی زانێکی بەسەلیقە بووە، لەزمانەکانی تریشدا شارەزاییەکی زۆری هەبووە.
چەند ساڵێ پێش دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیهانی و ئەو کاتەی #مێجەرسۆن# بەناوی غولام حسێنی شیرازی لەماڵی تاهیر بەگا خۆی کردبوو بەخزمەتکار، تاهیر بەزیرەکی خۆی بۆی دەرکەوت ئەم کابرایە ئینگلیزە، بەڵام نهێنییەکەی هەڵنەماڵی و دوو بەدوو داوای لێ کرد بەزووترین کات ناوچەکە جێ بهێڵێ.
تاهیر بەگ ساڵی 1918 کۆچی دواییکرد و لە #عەبابەیلێ# بەخاک سپێردرا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 16,805 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!