$ژیاننامە$
ساڵی 1963 لە گوندی عەلی بەیانی سەربە شارەدێی شوانی سەر بە پارێزگای #کەرکووک# لە دایک بووە، بەهۆی ئەوەی باوکی پێشمەرگە بووە، لەو کاتە لەو گوندە جێگیر بوونە، کە لە گوندی شەوگێڕی شێخ بزێنیەوە بۆی هاتوون، پێشتر بەهۆی کێشەی زەوییەوە ئاغا لە گوندەکەی دەریانی کردووەو زەوییەکانیانیان داگیر کردووە.
$خوێندن$
- خوێندنی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەڵمەتی سەرەتایی کوڕان لە شاری کەرکووک تەواوکردووە.
- خوێندنی ناوەندی لە #ئامەد#ەیی ئیمام قاسم تەواوکردووە.
- خوێندنی لە ئامادەیی عەبدالمەلیکی کوڕی مەروان (کوردستان) تەواوکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/823/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلی مەحمود محەمەد=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/823/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی هەژارییەوە لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاری و لاوی بەردەوام کاریکردووە، پاکەت فرۆشی و پێلاو بۆیەکردن و ماستفرۆشی و..... کردووە.
- دەرچووی کۆلێژی زانستی- بەشی کیمیا - زانکۆی سەڵاحەدین - #هەولێر#ە لە ساڵی 1985، ساڵی 1984 بەهۆی مانگرتنی قوتابییانەوە لە زانکۆ فەسڵ کراوە، ساڵی دواتر بە هاوکاری دکتۆر عەلی تاقیکردنەوەی کردووەو دەرچووە.
- بەشداری چالاکانەی خۆپیشاندانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و شاری کەرکووکی کردووە لە ساڵی 1982، وە مانگرتنی ساڵی 1984 ی زانکۆی سەڵاحەدین.
- لە ساڵی 1979 لەگەڵ ناسر تەها سلێمان ناسراو بە مەهداوی پاڵەوانێتی ئامادەییەکانی کەرکووکیان لە بواری پۆستەی سەربازی بەدەست هێنا، کە مایەی خۆشحاڵی قوتابییانی کوردی شارەکە بووو بە دروشم پشتیووانیان لێیان کردووە.
- لە سەرەتای ساڵی 1979 ەوە تێکەڵاو بە ژیانی سیاسی بووە و لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ینک ەوە دەستی پێ کردووە، تا ساڵی 1983 بەهۆی هەڵوێستی لەسەر شەڕی ناوخۆیی و جیاوازی بیروڕای سیاسییەوە وازی هێناوە.
- لە لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە بووە بە پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوور، لە ئەنفالەکان لە ناوچەی کەرکووک ماوەتەوە.
- دووجار لە پێشمەرگایەتی لەسەر هەڵوێستی سیاسی و جیاوازی بیروڕا زیندانیکراوە.
- لەسەر جیاوازی بیروڕای سیاسی لە پێشمەرگایەتی دەرکراوە، لە سەختترین بارودۆخی سیاسی کۆتای ئەنفالەکان.
- بەشداری چالاکانەی ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی کردووە، لە ئۆردوگای دارەتوو و هەولێرو کەرکووک.
- لە ساڵی 1985 ەوە نووسین دەنووسێت، لە دوای ڕاپەڕینەوە ژمارەیەکی زۆر وتار و لێکۆڵینەوەو ڕێپۆرتاجی ڕۆژنامەنووسی بڵاو کردۆتەوە، چەندین گۆشەی لە ڕۆژنامەکانی کوردستان هەبووە و چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی پێشکەش کردووە.
- لە دوای ڕاپەڕین بەشداری چالاکانەی کارەکانی کۆمەڵەی ئاوارەکانی کوردستانی کردووە، لە لیژنەی باڵای ئەو ڕێکخراوە بووە، نوێنەری ئاوارەکان بووە لە زۆر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شاری هەولێر و دەوروبەری لە سەرەتای نەوەتەکان.
-بەشداری بەرچاوی هەبووە لە چالاکییەکانی دژ بە شەڕی ناوخۆیی و تیرۆر و هەژاری و پێشێلی ئازادی سیاسی و پشتیووانی لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە سەرەتای نەوەتەکان.
- لە دوای ڕاپەڕین بۆ بژێوی ژیان بەردەوام کاری کردووە، هیچ کات لەسەر سیاسەت و نووسین نەژیاوە، بە ناوی مام ڕەنجەڕۆ ئامادەکاری بەرنامەی بەناوبانگی هەیاسە لە کوردستان چ باسە بوو لە شاری هەولێر.
- لە سەپتەمبەری 1994 لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا ئیجازەی ڕێکخراوی ئاوارە و ئەنفالەکانیان وەرگرت، گرنگترین کاری ئەم ڕ ِێکخراوە 14-4 ی کردە ڕۆژی ئەنفال، داکۆکی لە بژێوی ئاوارەو قوربایان کردووە، چالاکترین ڕێکخراوی سەربەخۆی کوردی بوو لەورۆژگارەدا، ئەو ڕێکخراوەی دەیان چالاکی کاریگەریی بۆ باشتر کردنی ژیانی ئاوەرەو ئەنفالەکان و دژ بە شەڕ و نەبوونی ئازادی ئەنجامدا، سکرتێری بوو تا کوردستانی بە ناچاری بەجێ هێشت، دوای ئەوەی دەیان جار بانگ و زیندانیکراو هەرەشەی لێکرا، لەسەر خۆپیشاندانی ئاوارەکان بۆ ئەرزاق و گۆڕینی هەموو ئەنجوومەنەکانی ئۆردوگاکانی دەوروبەری هەولێر.
- لە دوای ڕووداوەکانی 31ی ئابەوە لە ساڵی 1996 ەوە کوردستانی بە ناچاری بەجێ هێشتووە، لە مانگی ئابی ساڵی 1997 ەوە لە هۆڵەندا دەژێت.
لە ساڵی 1996 و 1997 خەریکی قاپشۆری بووە لە تورکیا ڕۆژانە 18 کاتژمێر کاری کردووە.
- لە #06-01-2002# لەگەڵ هاوڕێیانی ژوری پێشکەوتنخوازان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵتاک و بە هاوکاری ماڵپەڕی کوردستان نێت و پۆست و دەنگەکان و کلاورۆژنە یەکەم بانگەوازی ڕاگەیاندنی کەمپینی #هەڵەبجە# و ئەنفالیان ڕاگەیاند، دواتر بوو بە ناوەندی چاک، کە هەزاران چالاکی لە چەندین وڵات بۆ پرسی جینۆساید لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئەنجامداو چالاکترین ڕێکخراوی کوردی بووە تا ئێستا، خۆبەخشانەو لەسەری ئەرکی خۆیان کارەکانیان ئەنجامداوە.
- تاکوو کۆنگرەی سێیەمی ئەو ناوەندە، سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندەکە بووە، لە ساڵی 2012 وازی هێناوە لە چاک.
- چالاکانە بەشداری دادگایی فرانس ڤان ئانراتی کردووە، بەناوی چاک ەوە سکاڵای لەسەر وەفیق سامەڕائی و #جەلال تاڵەبانی# بەهۆی کەیسی سوڵتان هاشمەوە و..... هتد تۆمارکردووە.
- ئەندامی کارای ساندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
- ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانە.
- ئەندامی بەشێکی زۆری کۆنگرە و کۆنفرانسە سیاسی و ئەکادیمییەکان بووە کە لە کوردستان و هاندەران بەستراون بۆ پرسی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و چەکی کیمیایی و ژینۆساید و کەرکووک و ددپەروەری ئابووری.
- لە ساڵی 2011 ەوە بۆ 2020 ، پانزە جار زیندانی کراوە، سێجاری لەسەر داکۆکی لە کوردانی باکوور و دوجاری لە کوردانی ڕۆژهەلات و جارێکیش لە یادی هەڵەبجەی 2011، ئەوانی دی دژی پێشێلکاری و بڕینی مووچە بووە.
- لەگەڵ هاوڕێکانی داهێنەری بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەڕڵەمانتاران و مووچە بالاکان بووە لە کەمپینی هەڵمەتی دادپەروەری، 34 خۆپیشاندانیان بۆ ئەو پرسە ئەنجامداوە.
دامەزرێنەری چەندین ڕێکخراو تۆڕە لە بواری جینۆساید و دژ بە چەک و دژ بە ئعدام.
-سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندانی کردووە لە بوارەکانی جینۆساید، دژ بە ئیعدام، دژ بە داگیراری تورکیاو ئێران، سووریا و دژ بە نایەکسانی، یادی تاوانەکان........ هتد.
$تا ئێستا چەند پەڕتووکێکی بە چاپ گەیاندووە کە ئەمانەن:$
1-کوورتە باسێکی هەمە لایەنە لەسەر زمان.
2-کەرکووک شاری قەڵاو ئاگر و خوێن.
3-کەرکووک لەنێوان حەزی خەڵکەکەی و خەونی ئایدۆلۆژیا.
4-چەند لاپەڕەیەکی شاراوە لە مێژووی کۆمەڵکوژییەکان.
5-بازرگانی مەرگ.
6- کۆمۆنی پاریس.
7-کوردۆساید
هەروەها چەند پەرتووکێک دیکەی ئامادەیە بۆ چاپکردن.[1]