لە 15-05-1971 لە گەڕەکی شیوی قازی لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە تەمەنی چوار ساڵیدا لە بواری شانۆدا کاریکردووە، ساڵی 1997 بووەتە بێژەر لەکەناڵی خاک تیڤی لە سلێمانی، پاشان بووەتە بێژەری کەناڵی ئاسمانی کوردسات. ناوبراو بەشی ئامار و کۆمپیوتەری کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە و جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری خانەی سمۆرە بووە لە سلێمانی.
لەیلا دوو جار ژیانی هاوسەرێتی پێکەوەناوە لەیەکەمیاندا کورێکی هەیە بەناوی کامۆ کە تەمەنی 15 ساڵانە. پاشانیش ژیانی هاوسەریی لەگەڵ ڕۆژنامەنووس (هاوار مستەفا خان) دا پێکهێناوە.
پاشنیوەڕۆی 29-12-2008 کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 12,301 mal angesehen