بەگەورەترین کانی جیهان ئەژمار دەکرێت و بۆتە دەریاچەیەکی بچووک، دەکەوێتە سێ کیلۆمەتری باکووری شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و 1285 مەتر لەئاستی ڕووی دەریا بەرزە و بە یەکێک لە جوانترین پاشماوەی سرووشتی ئوستانی کوردستان لە ئێران دادەنرێت.
ئاوی ئەم دەریاچەیە لە چاوگەکەکانی ژێر زەوی دەریاچەکە پەیدا دەبێت و هیج سەرچاوە و جۆگە یان ڕووبارێک لەدەرەوە نایەتەوە سەری، هەر ئەمەش وایکردووە بە گەورەترین کانی جیهان ئەژمار بکرێت.
ئاوی ساڵانەی لەنێوان 22، 5 و 47، 5 مەتر چوارگۆشەیەو بە پێی وەرزەکانی ساڵ گۆرانکاری بەسەردا دێت، هەروەها درێژی دەریاچەکە دەگاتە شەش کیلۆمەتر و پانیەکەی لەنێوان 1700 تا 3000 دەبێت، ڕووبەری گشتیشی دەگاتە 720 هێکتار.
بەگوێرەی هەندێ سەرچاوە هۆکاری ناوەکەشی (زرێبار) یان (زرێوار) دەگەڕیتەوە بۆ وشەی (زری) کە لە زمانی کوردی بەمانای دەریاچە دێت و پاشگری (بار و وار) ی لەگەڵ دانراوە کە دەکاتە زرێبار یان زرێوار. هەروەها دەربارەی ئەم دەریاچەیە ژمارەیەکی زۆر داستان و ئەفسانە هەیە و بڵاوترینیان بوونی شارێکە لەژێر ئاوەکەی.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,029 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!