لە زمانی خۆیەوە:
لە 04-10-1957 لەگەڕەکی #کانێسکان# لە #سلێمانی# و بەڵام لە تەسکەرەدا نوسراوە لە گوندی #قەڵاچوغە#ی سەر بە ناوچەی هەمەوەندی #چەمچەماڵ# لە دایکبووم، تا حەوت ساڵی لەو گوندە ژیاوم و پاشان ساڵی 1965 چووامەتە قوتابخانەی مەولەوی سەرەتایی کوڕان لە سلێمانی و هەر لەوی ئامادەیی پەیمانگاشم تەاواو کردووە، پاشان لە هۆڵەندە بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە ڕۆژنامەوانیدا وەرگرتووە.
یەکەم گڕوگاڵی نوسینم ساڵی 1973 لە تەمەنی 16 ساڵی دا لە ڕۆژنامەی ژینی مامۆستا #کاکەی فەللاح# دا بڵاوکراوەتەوە، پاشان لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وڵات و دەرەوە نوسین و بابەتی هەمە جۆرم بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1991 ەوە بوومەتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد خولی ڕاپەڕین، لە ساڵی 1991وە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی کەلەپۆر و فولکلۆری کوردم، لەخزمەتی مامۆستایانی بەڕێزم عەبدولڕەقیب یوسف و خالید دلێر ومحەمەد صاڵح سەعید و سەلام مەنمی و محەمەد حەمە صاڵح تۆفیق..هتد.
لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی مناڵپارێزی کوردستان لە ساڵی 1991 دا ئەندامی دامەزرێنەری دەستەی نووسەرانی گۆڤاریپەپولە ی منداڵان بووم، کە سەر بەو دەزگایەیە و تا هاتنە دەرەوەم لە کۆتایی ساڵی 1992.
سێ نامیلکەی چاپکراوم هەیە، ساڵی 1977 (#خەرمانێک لە مەتەڵی فۆلکلۆری کوردی#)، لە نوسینی نامیلکەیەکی چیرۆک بۆ منداڵاندا، لە سوید بەشداریم کردووە ساڵی 1987 (شێر و مشکە بچکۆلەکە).
(ئەچم بۆ شاری شوکردن بۆ نانی گەنم خواردن) هۆنراوەی منداڵان دوو جار چاپکراوە ساڵی 1999 و 2002. بزوتنەوەی ڕۆشنبیری لە وڵاتی سلێمانی گفتوگۆ و چاوپێکەوتن ساڵی 2002 چاپکراوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 20,388 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!