لە ڕاستەوە بۆ چەپ: 1. سەرپۆلی 2 محەمەدی یاهوو،2. نەناسراوە،3. سەرپۆلی 2 حوسێنی زێڕینگەران (فرووهەر)، 4. سەرپۆلی 2 مەنافی کەریمی، 5، سەرپۆلی 2 دڵشادی ڕەسووڵی،6. مایۆر (سەرلک) مینەی شەڕەفی
ئەم وێنەیە لە فیلمێکی بەڵگەیی وەرگیراوە کە لە لایەن فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان ڕا ئامادە کراوە. دەو فیلمە دا کە نزیکەی 52 دەقیقەیە، بۆ ماوەی 10 دەقیقە دیمەنی کاربەدەستان و پێشمەرگەی کۆماری کوردستان گونجێندراوه. ئەو دیمەنانە ئی بۆنە و موناسەبەتی جیاوازن. بە داخەوە تائێستا تەواو بۆم ساخ نەبووتەوە کە ئەم وێنەیە و هێندێک دیمەنی دیکەی کە دواتر لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە ئی چ بۆنەیەکن، بەڵام بێ گۆمان ئی تەئریخی بەر لە 25- 4- 1325ی هەتاوی واتە ڕۆژی کووژرانی سەرپۆلی 2 محەمەدی نانەوازدەن. چونکوو لەم بۆنەی سان وڕێژەیە دا جگە لە دیمەنی پێشەوا قازی محەمەد، حاجی بابەشێخی سیادەت، ژەنەڕاڵ مایۆر محەمەدحوسێنی سەیفی قازی، دیمەنی سەرپۆلی 2،محەمەدی نانەوازادەش دەبیندرێ.
ئەو پلە نیزامییانەی سەرەوەم بە پێی ئەو ئاگادارییەی ویلیام ئیگلتن نووسیوە کە دەڵێ:" ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کە زۆربەیان لە کابینەی حکوومەت دا بوون، ئەگەر یوونیفۆرمی نیزامی ئامال ڕووسیان دەبەر کردبا دەرەجەی سەرپۆل 2ییان هەبوو".
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,567 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!