ئەم وێنەیە لە گۆڤاری ژمارە 73ی "مهاباد" وەرگیراوە کە سەر بەرگی ئەو ژمارەیەی پێ ڕازاوەتەوە. هێمن بە فارسی شەرحێکی لە سەر وێنەکە نووسیوە کە دەکرێ وەک بیرەوەرییەک بۆ دۆستێکی خۆی نووسیبێ : " ئێستا کە بەداخەوە مووی سەرو ڕووم بەرەو سپی بوون دەچن و چرچ و چۆڵێکی زۆر لە ڕوخسارم دا پەیدا بووە هەرکاتێک چاو لەووێنەیەی خۆم دەکەم کە یادگاری تافی لاوێنی و ڕۆژگاری کامرانی منە، هەناسەیەک هەڵدەکێشم و ئەم شێعرە لەبن لێوان دەڵێمەوە : پیهر بووم لەم کۆنە دەیرە دا، ئەی لاوەتی لە کوێی یادت بەخێر بێ. ئەم وێنەیەم لە بانەمەڕی ساڵی 1325 لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵی دا لە یەکێک لە عەکاسخانەکانی شاری تەورێز کێشاوە، ئەودەمی هێشتا ژیانی هاوسەریم دەست پێنەکردبوو و سەڵت بووم و تاقە یادگاری سەردەمی خۆشبەختی و لاوەتی منە - 20-12-1334 محەمەدئەمینی شێخولئیسلامی
مەکێشە لە خۆڕا ئەم نەخشە نەخش دەکەی ئەی نەقاش
خوێن دەگری ئەگەر سەر لە ئەحواڵم دەربهێنی
چ پێویست دەکا لە دوای من ئەم تیمسالە
فەلەک چی لە گەڵ خۆم کرد تا بیکا لەگەڵ تیمسالم
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,616 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!