ناوی تەواوی (چەتۆ حەسەن عەزیز)ە ساڵی 1945 لە گوندی عەوێنەی شاری هەولێر لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆی و ناوەندیشی لە قوتابخانەی (زارا) لە هەولێر تەواو کردووە دەرچووی خانەی مامۆستایانی سەرەتاییە بەشداری پێشانگای هونەرمەندانی شێوەکاری کردووە ساڵی 1960 دەستی بە هونەری تەمسیل کردووە لەو کاتەوە بووەتە ئەندامی تیپی هونەری هەولێر بە هاوکاری هونەرمەند (سەباح عەبدولڕەحمان) لە چەند شانۆگەری و تەمسیلی وەک ئەکتەر و دەرهێنەر بەشداری کردووە پاش ڕاپەڕین لەساڵی 1993 لە تەلەفزیۆنی کوردستان بەرنامەی (هەگبە) ی فۆلکلۆری پێشکەش کردووە بە هاوکاری هونەرمەند ئەنوەر شێخانی
کارەکانی
• خاڵۆی ڕێبوار 1972
• بۆرە پیاو
• لافاو 1974
• سەرکەوتن
• حەمەدۆک
• مۆڵەت
• سێ چەتە
• جۆزان
• کاوەی ئاسنگەر
• چیڕۆکێک بۆ منداڵە خۆشەویستەکان
• هەڵەی دەرهێنەر
• هەور و ساماڵ
• قەڵای دم دم 1982
• کونەابا
• سورمەخان
• میوانی ناوەخت
• مرۆڤ و ئازارەکانی
• تاپۆ حەقی چیە 1984
• لۆ تێم ناگەن
• مۆرانە
• مەرزیەو کاکەمین [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,062 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!