ناو: حەسەن
نازناو: حەسەن حەیران
ناوی باوک: قادر خەلیل برایم گەورە
ساڵی لەدایکبوون: 1937
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-07-1984#
شوێنی لەدایکبوون: تەلەرخێمی گەورە-#گوێڕ#
شوێنی کۆچی دوایی: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
$ژیاننامە$
حەسەن حەیران ناوی تەواوی (حەسەن قادر خەلیل برایم گەورەیە) و ساڵی 1937 لە گوندی (تەلەرخێمی گەورە) ی سەر بە مەڵبەندارییەتی گوێڕ چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە و لە دایکبووە، لە ژیاندا دوو جار پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە ، ساڵی 1950 چووەتە شاری هەولێر و لەپێناو پەیداکردنی بژێوی ژیانی ماڵ و خێزانی بۆ ماوەی چەند ساڵێک بووەتە پاسەوانی شەوانە لە قشلەی گەورە.
حەسەن حەیران خاوەن دەنگێکی ساز و ڕەسەن بووە، هەمیشە کۆڕی مەجلیس و شایی گەرم و گووڕ بووە، خەڵکی تامەزرۆی دەنگەکەی بوون و گوێیان بۆ ڕادێراوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=4839&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی حەیرانێک بە دەنگی حەسەن حەیران=KTML_Link_External_End=
شارەزاییەکی باشیشی لە ژەنینی شمشاڵ و نەی و دووزەلەو ئامێرە مۆسیقیە فوودارەکان هەبووە، لە زۆربەی بەرهەمەکانی خۆیدا لەپاڵ لاوک و حەیراندا هەر بۆ خۆشی ئەو ئامێرانەشی ژەنیوە.
حەسەن حەیران لە ڕێکەوتی 16-07-1984 لە گەشتێکی نێوان #نەغەدە# و #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کارەساتی ئۆتۆمبێل گیان لەدەستدەدات و لەسەر وەسییەتی خۆی لە ساڵی 1991 تەرمەکەی دەگوازنەوە گوندی تەلەخیمی گەورە زێدی باوک و باپیرانی.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 18,751 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!