- بۆ یەکەمجار 276 وشەی کوردی، لە پەڕتووکی فەرهەنگی بەراووردی بۆ هەموو زمان و شێوەزمانەکان، لەلایەن ئەکادیمیی پاڵاسی ڕووسییەوە لەسەر فەرمانی ئیمپراتۆر کاترین چاپکرا.
- مسیۆنێرێکی کاسۆلیکیی ئیتالی بەنێوی ماورێز یۆگار زۆنی، یەکەمین پەڕتووکی دەربارەی ڕێزمانی کوردی، بەزمانی ئیتالی بڵاوکردەوە.
- ئیبراهیم پاشای بابان، بۆ دووەم جار، بووەوە میری بابان.
- ئۆغوز بەگ، بووە میری سۆران.
- ئیبراهیم پاشا دیسانەوە بۆ ماوەی ساڵێک بووە میری بابان.
- ڕوودانی شەڕێک لە نێوان هەردوو میرنشینی بابان و سۆراندا، لە نێو دەربەندی مێگری بێجان، کە لە ئەنجامدا بابانەکان زیانی زۆریان وێکەوت.
- شاری ڕەواندز، بووە پێتەختی میرنشینی سۆران.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,679 mal angesehen