- دەستەی هەمزە عەبدوڵڵا بەنێوی باڵی پێشکەوتنخوازەوە، چوونە نێو پدک هوە و نێوی پارت بووە پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، کە بەپێی پڕۆگرامی پارت نەدەبوو نێوەکەی بگۆردرێت، چونکە ئەو کارە تەنها لە دەستەڵاتی کۆنگرەدا بوو، پاش یەکگرتنەکە کۆمیتەی نێوەندیی پدک، بەم شێوەیەی لێهات: ئیبراهیم ئەحمەد - سکرتێر، نوری شاوەیس، عەلی عەبدوڵڵا، جەلال تاڵەبانی، هەمزە عەبدوڵڵا، عومەر دەبابە، محەمەد ئەمین مەعروف، حەمە کەریم فەتحوڵڵا، نەژاد ئەحمەد عەزیز، خەسرەو تۆفیق، حەمید عوسمان، ساڵح حەیدەری و کەمال فواد.
- بەخۆداهاتنەوەی ڕێکخستنەکانی حدکا لە خۆرهەڵاتی کوردستان.
- حدکا، پەیڕەو و پڕۆگرامێکی نوێی بڵاوکردەوە، لە دوای پڕۆگرامەکەی پێشەوا قازی محەمەد.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی کورد لە شاری قامیشلیی خۆرئاوای کوردستان.
- شەهید فەقێ عوسمان گۆمەشینی لە گوندی گۆمەشینی شارۆچکەی کۆیەی باشوور لە دایک بوو.
- بەستنی دووەمین کۆنفرانسی حشع، لەو کۆنفرانسەدا بڕیار درا کە لە وڵاتی ئێڕاقدا دوو نەتەوەی سەرەکی هەن کە ئەوانیش عارەب و کوردن.
- لەدایکبوونی د. زاهیر سۆران لە شاری سلێمانی، نێوبراو یەکەمین پسپۆڕی کوردە لە نەخۆشیی ئایدزدا.
- پچڕانی پەیوەندیی نێوان د.ق و فەڕەنسا، بەهۆی پەلاماری فەڕەنسا بۆسەر میسر.
- کردنەوەی ڕادیۆی کوردی لە یەریڤان.
- لەدایکبوونی تەحسین عەلی نایف، لە شاری دهۆک.
- ڕاپەرینی ناوچەی جوانڕۆ، لە خۆرهەڵاتی.ک، کە د.ا بەیارمەتیی د.ق، سەرکوتی کرد.
- دەرچوونی پەڕتووکی کفاح الاکراد - خەباتی کوردەکان، لە دیمەشق لەلایەن سامد الکردستانی - جەمال نەبەزەوە.
- سەرلەنوێ دروستکردنەوەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، لەلایەن عیسمەت شەریف وانلی و چەند خوێندکارێکی ترەوە.
- دەرچوونی پەڕتووکی میدیا بە زمانی ڕووسی لەلایەن ی. م. دیاکۆنۆڤەوە.
- تا 957، دۆزینەوەی پەیکەری سێ مرۆڤی گەورەی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەردا، کە تەمەنیان بۆ 45 هەزار ساڵ پێش ئێستێ دەگەڕێتەوە.
- دەستپێکردنی دروستکردنی بەستی دوکان لەسەر زێی بچووک لە باشووری.ک.
- بەهۆی دروستکردنی بەستی دوکانەوە، دەزگای شوێنەواری ئێڕاقی ئەو نێوچانەی پشکنی کە دەبن بەژێر ئاوەوە، کە بەهۆیەوە لە گوندی شمشارەدا چەندین کەرەستەی کۆنیان دۆزییەوە.
- کۆچی دوایی پیاوی ئایینی شێخ نووری شێخ بابا عەلی، لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ ڕەفیقی گلە.
- کۆچی دوایی مستەفا ئاغای عەبدوڵڵا ئاغا، نێوبراو پێشمەرگەیەکی نێو سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی فایەق شێخ ڕەئوف تاڵەبانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و یاساوان د. مارف عومەر گوڵ.
- دامەزراندنی دوو قوتابخانەی خانەی مامۆستایان بۆ کچان و کوڕان لە سلێمانی.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی زێوەر لە سلێمانی لەلایەن محەمەد عارفەوە.
- یاریکردنی دوو شانۆنامە لە میهرەجانی دوانێوەنیی سلێمانیدا، بە نێوی دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە و عەلە ورگەی شووتی دز، لەم میهرەجانەدا گۆرانیبێژ حەسەن زیرەک بە چەند گۆرانییەک بەشداریی کرد.
- د. مارف خەزنەدار سەردانی گۆڕی بابا تاهیری هەمەدانیی لە هەمەدان کرد و تێبینیی ئەوەی کردووە کە مجەورەکان و ئەو خەڵکەی کە لەوێ بوون بە شێوەزمانی گۆرانی دواون.
- کۆچی دوایی موزیکژەن کوڕەکەی کاداراب.
- گیرانی فەتاح محەمەد ئەمین (فەتاح ئاغا)، لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی زەندی لە ناوچەی لەیلاخ.