- هێرشی 200 پێشمەرگەی باشوور بە سەرۆکایەتیی د. سامی عەبدولڕەحمان بۆسەر کۆمپانیای نەوتی کەرکووک لە باباگوڕگوڕ، کە لەو هێرشەدا نزیکەی 200 نارنجۆک نرا بە کارگەی ئای. پی. سییەوە و نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار زیانی لێکەوت.
- بەدەستپێشکەریی حەمە ڕەشید هەرەس، عوسمان چێوار، جەمیل ئەحمەد شازەمان و عەبدولقادر نوری، کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی لە سلێمانی دامەزرا.
- بۆ یەکەمجار لە مێژوودا شانۆیی نەورۆز بە کوردی لەسەر شانۆی بەهوی شارەوانیی کەرکووک نماییش کرا. ئەم شانۆییە لە دەرهێنانی سەلمان فایەق بوو و ئەم ئەکتەرانەش بەشدارییان تێداکرد: حەمە ڕەشید هەرەس، مستەفا ئەحمەد، عەبدولی حەمە جوان و ...
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,071 mal angesehen