- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئێران و دەرکردنی چوار دیپلۆماسی تورک لە ئێراندا، بەتاوانی ئەوەی کاری سیخوڕییان لە نێو ئازەرییەکانی ئێراندا کردووە، تورکیاش بەهەمان شێوە دەیەوێت چوار دیپلۆماسی ئێرانی دەربکات.
- بەهۆی هێرشەکەی د.ت ەوە بۆسەر پێشمەرگەکانی پکک، هەندێک لە گوندەکانی ناوچەی بەرواریی باشوور تۆپ باران کران و زیانی گیانی و ماڵی بە جووتیارانی کورد کەوت.
- کۆبوونەوەی نوێنەرانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی ن.ی دا لە نیویۆرک، کە د. بەرهەم ساڵح نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و هوشیار زێباریش نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
- شەش ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە لە تورکیا لە لای ن.ی نێویان بۆ مافی پەناهاندەیی نووسراوە، د.ت دەیەوێت بیانداتەوە دەست داگیرکەری فارس.
- دەرچوونی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی سەربە ن.ی، کە ئێران بە بەڕێوەبەری تیرۆریزم لە جیهاندا دادەنێت.
- ئاژانسی دەنگوباسی تورک، ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانیاندا بۆسەر پکک، 350 پم یان شەهید کردووە و 50 سەربازی تورکیش کوژراون.
- بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی چەپەکانی کورد.
- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاقی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,668 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!