- چوونی سەرۆک وەزیرانی تورک ئەربەکان، بۆ لیبیا. سەرۆکی لیبی قەزافی پێی گووت کە کوردەکان مافی دامەزراندنی دەوڵەتیان هەیە، ئەمە یەکەمجارە کە لەسەر ئاستێکی واگەورە قسەیەکی وا بە لێپرسراوێکی گەورەی تورک بگووترێت، هەربۆیە تورک باڵوێزی خۆیی لە لیبیا کێشایەوە.
- ب.ئیسلامی 7 ئەندامی حدکای دایە دەست د.ا.
- دەرچوونی ڕاپۆرتێکی ئەمنستی لەسەر سووریا، کە تێیدا باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی کورد لە خۆرئاوای وڵاتدا دەکات.
- سەرچاوەکانی ن.ی ڕایگەیاند، کە چەند منداڵی کورد لە نێوان سنووری ئێڕاق و ئێران، بەهۆی سەرما و برسێتییەوە مردوون، ئەو منداڵانە بەهۆی شەڕی براکوژییەوە لەگەڵ خێزانەکانیان هەڵهاتبوون.
- دەنگوباس وابڵاوە، کە ینک نوێنەرێکی خۆیی بە نێوی فەرەیدوون عەبدولقادرەوە ناردۆتە بەغداد بۆ گفتوگۆ.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی هەتاوی زارۆکان، لە لەندەن، ئەم ڕۆژنامەیە تایبەتە بە مندالانەوە.
- بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان 6 پێشمەرگەی حدکای دایە دەست داگیرکەری ئێران و سەرونگووم کران. ئەمانە ناوی ئەو پێشمەرگانەیە: ئەرشەد ڕەزایی، محەمەد عەزیز قادری، یونس محەمەد پوور، عەدنان ئیسماعیلی، موزەفەر کازمی و مەعروف سوهرابی.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,055 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!