$باشووری کوردستان$
- کۆبوونەوەی ئەندامانی پەڕڵەمانی یەکێتی و پارتی و پارتەکانی تر لە هەولێر. لە کۆبوونەوەکەدا #مەسعود بارزانی# و #جەلال تاڵەبانی# ئامادەبوون و هەردووکیان وتاریان خوێندەوە و داوای لێبووردنیان لە کورد کرد بۆ ڕوودانی شەڕی براکوژی و ئەو هەڵانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا کردوویانە. شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە کە ئەم دوولایەنە داوای لێبووردن لە هەڵەکانیان بکەن و ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لە سیاسەتی کوردیدا. لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک میوان ئامادەبوون لەوانە خاتوو دانیال میتیرانی دۆستی کورد کە ئامادەبووان بەناوی دایکی کوردەوە ناویان برد و وتارێکیشی خوێندەوە. ئەم کۆبوونەوەیەی پەڕڵەمان لەلایەن تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانەوە باسکرا. ئەم کۆبوونەوەیەکی پەڕڵەمان یەکەمین کۆبوونەوەی تەواوی ئەندامەکانییەتی لە دوای ساڵی 1996ەوە.
- کۆڵن پاوڵی وەزیری دەرەوەی ئامریکا نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ پەڕڵەمانی باشووری کوردستان نارد بەبۆنەی کۆبوونەوەی تەواوی ئەندامەکانییەوە.
- کۆمەڵەی پەڕڵەمانتارانی بەریتانیا نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ پەڕڵەمانی باشووری کوردستان نارد بەبۆنەی کۆبوونەوەی تەواوی ئەندامەکانییەوە.
- 13 ئەندامی فڕاکسیۆنی سەوز بەزۆرینەی دەنگ لەلایەن پەڕڵەمانی باشووری کوردستانەوە هەڵبژێردران، لەوانە (عومەری سەید عەلی، مستەفا چاوڕەش و شێخ جەعفەر).
- پەڕڵەمانی باشووری کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری بەفەڕمیکردن و جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی واشەنتۆنی نێوان پارتی و یەکێتییدا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 11,614 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!