- کاتژمێر 0.15 و 7.00ی بەیانی هێزەکانی ئامریکا لە دەریای سوورەوە بنکەکانی ئەنسارولئیسلام و کۆمەڵەی ئیسلامییان لە هەورامان ڕۆکێت بارانکرد. بەپێی هەواڵەکانی ینک ڕۆکێتەکان لە جۆری تۆما هوک بوون و ژمارەیان لە 100 دانە زۆرتر بووە و دەیان کوژراو و برینداریش لە ئیسلامییەکان هەن.
- ئەنسارولئیسلام ئوتومبیلێکی مینکراویان لە بازگەی گردی گۆ تەقاندەوە و بووە هۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکی ئۆسترالی بەناوی پۆل موران و دوو پم و بریندارکردنی چەند کەسێکی تر. ئەم ڕووداوە لەلایەن لەلایەن گەنجێکی سعودییەوە بەناوی عەبدولعەزیز سعود ئەلغەرییەوە ئەنجامدرا و خۆشی کە تەمەنی 22 ساڵ بوو لە هێرشەکەدا کوژرا.
- سەرچاوە عەرەبییەکان ڕایانگەیاند کە چەند هێزێکی تورک هاتووەتە باشووری کوردستانەوە، بەڵام هوشیار زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هیچ هێزێکی تورکی سنووری نەبەزاندووە.
- ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەگەر هێزەکانی تورک بچنە باشووری کوردستانەوە ئەوا هەموو هێزەکانی خۆی لە تورکیا دەکێشێتەوە. ئەو هێزانە بەشێکن لە هێزە هاوبەشەکانی ناتۆ لە تورکیا.
- هێرشی ینک بە پاڵپشتی ئامریکا بۆسەر ئەنسارولئیسلام لە هەورامان، لە ئەنجامدا هەورامان ڕزگارکرا و ئەنسارولئیسلام ژمارەیەکی زۆر کورژراو و دیل و برینداریدا و 25 کەسیش لە ینک کوژرا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,607 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!