- بەشێک لە ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە شاری هەولێر لە باڵەخانەی پەڕڵەمانی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی پەڕڵەمانی کوردستان کۆبوونەوە. وابڕیار بوو زۆرینەی ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێڕاق لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداربن بۆ گفتوگۆکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتی ئێڕاق و بەرزکردنەوەی بودجەی کوردستان، بەڵام ژمارەیەکی کەم نەبێت لە ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێڕاق بەشدارییان نەکرد.
- دۆزینەوەی 2 تەرم لە موسڵ کە یەکێکیان کوردە و ئەوی تریان هێشتا نەناسراوە. ئەمانە لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە سەربڕاوون.
- کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی کەرکووک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو زۆرتر لەو 100 هەزار کوردەی کە بێبەشن لە فۆڕمی هەڵبژاردن.
- تیرۆریستە عەرەبەکان هێرشێکیان کردە لکی 14ی پارتی لە موسڵ و بووە هۆی بریندارکردنی 3 ئەندامی پارتی و زیانی ماڵیشی لێکەوتەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie der Ereignisse
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,140 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!