ئەم فیلمە لە لایەن دەرهێنەران "ئۆزگور دۆغان" و "ئۆرهان ئێسکی کۆی"ـەوە، بە بودجەیەک کە لە ماوەی شەش ساڵدا کۆیان کردۆتەوە، ئامادەکراوە.
فیلمەکە لە شارۆچکەی "سیڤەرێک"ی ناوچەی "ڕوحا"ی باکووری کوردستان لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەیەکدا دەست پێدەکا و کوێرەوەرییەکانی قوتابیانی کورد دەگێڕێتەوە لە فێربوونی زمانی تورکیدا. بەو جۆرە لایەنە جڤاکییەکانی کێشەی کورد پیشان دەدا، لە کاتێک دا حکوومەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکا پرۆسەیەکی چاکسازیی دەست پێکردبێ کە بە "دەستپێشخەری" بەناوی دەکا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,515 mal angesehen