لە 15-11-1982 لە شاری #چەمچەماڵ#، گەرەکی بێکەس لە دایکبووە، خوێندنی بنەرەتی و ئامادەیی لە شارۆچکەی شۆڕش سەر بەقەزای چەمچەماڵ تەواوکردووە، ساڵی 2000 لە بەشی فیزیا، کۆلیژی زانستی زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت و لە ساڵی (2004) خوێندنی بەکالۆریۆس لەزانکۆی ناوبراو تەواودەکات، ساڵی (2007) خوێندنی ماستەر لە فیزیا و پسپۆری کارەبای خۆریی لە #زانکۆی موسڵ# تەواوکردووە. لەساڵی (2008) بەپێی پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای #نانەکەلی#، ناوی هاتۆتەوە بۆ خوێندن، لەزانکۆی مالایا لە وڵاتی مالیزیا و لەسەرەتای ساڵی (2009) دەستی بە خوێندن لەو زانکۆیە کردووە.
لەکۆنفراسێکی زانستییدا کە لە(14-06-2010) ئەنجامدرا، بەتوێژینەوەیەکی زانستی لەبارەی (باشکردنی سیفەتە ڕوناکی و کارەباییەکانی ماددەیەکی ئەندامی کانزایی بوو کە بە (gaq3) هێما دەکرێ، ئەویش لەڕێگەی دەستبەراگرتنی پێکهاتە کیمیاییەکەی و دروستکردنی تووڵی نانۆیی بەدرێژایی پێکهاتەی ناوەوەی ماددەکە)، بەشداری دەکات و لەناو (350) توێژینەوەدا، توێژینەوەکەی بەپلەی یەکەم هەڵدەبژێدرێت و مەدالیای ئاڵتونی بەدەستدەهێنێت.
دواتر لەساڵی 2012 بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری وزەی خۆرو ئەلیکترۆنیکی ئەندامی بەدەست دێنێت و لە زانکۆی کۆیە - کوردستانی باشور، وەکو مامۆستاو سەرۆکی بەشی فیزیا بەردەوام دەبێت تاکو لە ساڵی 2016 پەیوەندی دەکات بە زانکۆی تەکنۆلۆجی مالیزی لە وڵاتی مالیزیا بۆ درێژەدان بە پۆست دکتۆرا و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.
ناوبراو لە بواری ئەکادیمی و پسپۆڕی خۆیدا چەندین توێژینەوەی زانستی نێودەوڵەتی بڵاوکردۆتەوە، جگە لە کاری مامۆستایی لە زانکۆدا بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە خۆبەخشی وانەی فیزیای بە فێرخوازی قۆناخەکانی ناوەندی و ئامادەیی وتۆتەوە.
زانیاری زیاتر لەسەر ناوبراو لەم بەستەرەی خوارەوە بەردەست دەکەوێت
http://sites.koyauniversity.org/fahmi-fariq/cv
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,044 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!