لە بارەی ڕۆژی لەدایکبوونی عەلی بەردەشانی شاعیر ڕاوبۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام ڕای بەهێز ئەوەیە کە سدیق بۆرەکەیی لە پەڕتووکی (مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی دووەم) دا دەڵێ: هەندێک سەرچاوە دەڵێن عەلی (42) ساڵ ژیاوە. بەم بەڵگانە بێ عەلی لە ساڵی (1767) ی زایینی هاتووەتە ژیانەوە و لە ساڵی (1809) دا مردووە. دیارە ئەم بەڵگانەش نزیکترین و ڕاستترین سەلمێنەرن لەم بارەوە. سەرچاوەکانی سدیق بۆرەکەیش لەم بەڵگانەوە نزیکن.
عەلی وەکوو عەشیرەت شیلانە و وەکوو زێد بەردەشانی و وەکوو بەرەبابیش (حەمە غەزایی) یە. لەو مێژووەوە کە شیلانە لە مامەشان پچڕاون و لە لاجانێوە بە سەرکردایەتی (خەسرەو بەگ) ی بەرەو پشدەر و لەوێشەوە بۆ داوێنی چیای (کێوە ڕەش) ی بتوێن و دیسان بۆ بەری مەرگە و گوندەکانی هەلۆنە و سۆفیانێ کۆچیان کردووە، باپیرانی عەلی لەو کۆچەدا بوون و لە پێش ئەم کۆچەشدا لە بەردەشان نەژیاون. بە گوێرەی یەک بەیتە شیعری عەلی پێدەچێت لە پێش ئەم کۆچەدا باپیرانی عەلی لە گوندێک بەناوی (شێر و بەیان) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیابن. کێوێک لە ڕۆژاوای مەهاباد هەیە پێی دەڵێن (خەزایی) ، ڕێی تێدەچێ (ڕەسوو خەزایی) باپیری عەلی، پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەم شوێنەدا هەبێت، یان هەر لەوێ ژیابێت:
ئەمنم عەلی بەردەشانی
ئەسڵ و نەسەبم شیر و بەیانی
ئەم بەرەبابە لە کۆنەوە کەسانی قسەخۆش و نوکتەزان و لاوک و بەیتبێژ و هونەردۆست بوون. (حەمە خەزایی) لەم ڕووەوە بە ناوبانگترین کەسی سەردەمی خۆی بووە، کە پەند و بەسەرهاتی لێدەگێڕنەوە. (ئەحمەدە شەل) و (حەمە زێڕە) برابوون و بەدوای یەکدیدا ساڵەکانی (1992-1991) لە حاجیاوا مردن، خاوەنی قسەی نەستەق و کۆڕ گەرمکار بوون، وەکوو لە باپیرانەوە هونەریان بۆ مابێتەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 11,486 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!