ناو: سەباح
نازناو: سەباح ڕەنجدەر
ناوی باوک: سابیر حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: #18-11-1965#
شوێنی لەداکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
سەباح ڕەنجدەر لە 18-11-1965 لە هەولێر لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی ساڵی 1985 لە هەولێر تەواوکردووە. لە سەرەتای هەشتاکانەوە لەناو واقیعی نووسیندا بەدوای ڕووناکی نهێنیدا وێڵە و لە واقیعی زەینیشدا مامەڵە لەگەڵ شیعر دەکا و بەر ئەگەرەکانی بوونی دەخات.
$ئەم کتێبانەی لە ئەدەبی کوردیدا نووسیوە$
1- زێوان: 1988، ڕۆمانە شیعر.
2- ڕووەکەکانی خوداوەند: 1999، شیعر.
3- خەون وا خۆی گێڕایەوە: 2004، شیعر.
4- شەڕی چل ساڵە: 2005، شیعر.
5- مردوویەک ئاگای لە هەمووانە: 2008، شیعر.
6- سەد و یەکشەوە: 2008، شیعر.
7- ساڵی سفر: 2010، شیعر.
8- سروودی زەوی: 2012، شیعر.
9- حەزدەکەم ئەوەندە بژیم: 2015، شیعر.
10- دواکەوتن لە کەشتیی نووح: 2018، شیعر.
11- دیوانی سەباح ڕەنجدەر: بەرگی یەکەم و دووەم: 2018، کۆبەرهەم.
12- چوار کتێب لەبارەی شیعرەوە: 2019، گوتار و بیروڕای ئەدەبی.
13- بەها و هەڵەی پێشبینییەکان: 2019، شیعر.
14- سەرەتا وشە بوو: 2020، شیعر.
15- سەرزەمینی هەموو ناوەکان: 2022، شیعر.
[1]