دووزەلە، دوزەلە یان جفتان ئامێرێکی باژەنی کوردییە. پێشینەی ئەم ئامێرە بە چاندی کاسییەکان دەگەڕێتەوە و نزیک بە 7 هەزار ساڵ دەکرێتەوە. ئامێری دووزەلە جگە لە کوردستان (بە تایبەت ناوچەکانی #کرماشان#، #ئیلام# و #لوڕستان#)، لە شوێنەکانی دیکەی ئێران وەکوو گیلانیش دەژەنرێت، بەڵام ئاخێزگەی چیاکانی زاگروس بووە. دووزەلە وشەیەکی ڕەسەنی کوردییە. زەل (یان چیت، چیتک) لە زمانی کوردی بە جۆرێک گژوگیا دەوترێت. دووزەلە بە واتای دوو دانە زەلە کە لە پاڵی یەکەوە دەچەسپیندرێن.
دووزەلە لە دوو لوولەی مسی پێک هاتووە کە لە پاڵی یەکەوە بەستراونەتەوە. چەشنێک لە دووزەلەکان لە پەڕی داڵ یان ئیسکی باڵندەکان دەسازیندرێن. لە سەری هەرکام لە لوولەکان زەلێک جێ دەگرێت کە لە #پیکەنە#ی پێ دەلێن. هەرکام لە لوولەکان 6 کونی لە سەرە. بنی ئەوپەڕی لوولەکان بازە. درێژایی دووزەلە گۆڕەکە و دەبێ لانیکەم 22 سانتیمەتر و کۆتەری 2 سانتیمەتر بێت.
پانتاییی دەنگی دووزەلە لە نێوان 1 هەتا 2 ئۆکتەیڤە کە بە گەورە و بچۆکیی ئامێرە بەستراوەتەوە.
Hinweis: Kurdipedia möchte "alle" kurdischen Wörter und Phrasen aus allen Dialekten sammeln.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,139 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!