پارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی 1991 تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی #یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان#ەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی ڕابردووی نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و خۆی بە میراتگری ڕۆحیی و ھەڵگری پەیامی ڕێبەرانی کورد دەزانێ. سنووری تێکۆشانی ڕۆژھەلاتی کوردستانە.
پارتی ئازادیی کوردستان ڕاماڵینی سەر لەبەری ھێز و دامودەزگای دەوڵەتی ئێران لە کوردستان و وەدیھێنانی سەروەریی نەتەوەیی و ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان و داگرتنی ئاڵای داگیرکەر و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ھەموو خاکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی و لە پێشی خۆی دادەنێ. پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە پرسی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا چارەسەر ناکرێت. هەروەها پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە ئێران بەم پێکهاتەیەوە دێموکراتیزە نابێت و دێموکراسی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەوڵەتە و لەدایک بوونی دەوڵەتی نەتەوەیی نەتەوەکانی بندەستی وەدیی دێت. ئەم پارتە پێکھێنانی دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وەک جێگرەوەی حاکمییەتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان، بە پێویستییەکی سیاسی و پڕۆژەیەکی نەتەوەیی دادەنێ. هاوکات لەسەر دامەزراندنی بەریەکی یەکگرتووی کوردستانی لەسەر بنامەی وەدەسهێنانی مافی دیاریی کردنی چارەنووس لە ڕێگای ڕێفڕاندۆمێکی گشتیی ئازادەوە، پێداگرە.
پارتی ئازادیی کوردستان بۆ ڕاماڵینی داگیرکەران و ڕزگارکردنی کوردستان و دامەزراندن و پاراستنی کۆماری کوردستان، کەڵک وەرگرتن لە ھەر کەرەستە و تەکنیکێکی ئەم سەردەمە بۆ بەچۆکداھێنانی دوژمنانی کورد و بەرگریی لە کوردستان بە مەرجێ بەدەر لە تێرۆر و ڕەشەکوژی بێ، بەڕەوا دادەنێ؛ لە ھەموو شێوەکانی خەبات و یەک لەوان خەباتی چەکدارانە و جەنگی ئازادی بەخشی وڵات و بە دەوڵەتبوونی کورد، کەڵک وەردەگرێ.
پارتی ئازادیی کوردستان ڕێز لە ئایینە ئاسمانییەکان دەگرێ و تێدەکۆشێ ناسیۆنالیزمی کورد ببێتە ئەڵقەی یەکێتی گشت ڕۆڵەکانی نەتەوە بە ھەموو ئایین و تەریقەتێکەوە.
#حسێن یەزدانپەنا# لە ساڵی 1991 تا ئێستا ساڵی (2024) سەرۆکی ئەم پارتەیە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,138 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!