گەلی ئاری سەربەهۆزی هیندۆ ئەوروپیە شوێنی نشینگەی هەمیشەییان میزۆپۆتامیابوە هەلبەت بەهۆی ساردی ناوجەکەو کەشی ئەوسەردەمانە کە نیمچە بەستەڵەک بوە گەرمیان و کوێستانیان کردوە لەمێژوی مرۆڤایەتیدا هەمو بونەوەرێ ئەم کارەی کردوە دەتوانین ناوبنێن گەڕان بەدوای نشینگەیەکی گونجاودا لەگەل تێپەڕبونی کاتدا تێکەڵاوی پەرتەوازەی بەم گەلەوە دیارە لەهەندی ناوچە کۆچەریان لێ جێماوە یا هەرجۆرێ لە مانەوەی کاتی بۆتەهۆی بڵاوبونەوەی ئاریەکان هەرئەمەش بۆتەهۆی نزیکایەتی ناوچەکەو یەکگرتوی مشتاقی ئەوروپاییەکان بۆ داگیرکاری ئەمە جگەلە سامان و بەپیتی خاکەکەی مێژوی کۆنی چاوبرسێتی ئەوروپاییەکان لەمێژە.گەلی ئاری لەپێش هاتنی زەردەشت لا لەکاتی دەرکەوتنی ئیمپڕاتۆری مەدیاو لەوەوپێش کەسانێ بانگەشەی خوایەتیان دەکرد کە جادوبازبون هەمو جۆرە کارێکی سحراویاندەکرد تا بەزۆرو ملکەچ پێکردن خەڵک بهێننە سەرباوەڕی خۆیان ناوی ئەمانەش لەزۆر سەرچاوەدا بەموغ هێنراوە مەبەست لێرەدا خراپی موغ نیە یا سوک کردنی ناوی پیرۆزیان بەلکو لەوسەردەمانەدا وەک وتمان ئەوان ببوە پێشەوای گەل جگەلەوەی خۆان بە پێغەمبەردەزانی بانگەشەی خوایەتیان دەکرد.بەهۆ ستەمی لەڕادەبەدەری موغەکانەوە خەڵک بەتەواوی لێیان بێزاربوە هۆکارەکەشی ئەگەرێتەوە بۆ بانگەشە یا نمایشگاکانیان کەبەزۆر خەلکیان دەبردە سەیری خۆیان بەزۆر ئەرکی ئاینیان پێدەکردن کرنوشیان پێدەبردن.ئەمە بەسەرهاتە بەگشتی لەناو هۆزی هندۆ ئەوروپیدا بڵاوە و بەتایبەت ئاریەکان کە خاوەنی ڕاستەقینەی میزۆپۆتامیابون ڕەنگی داوەتەوە.بەگویرەی سەرچاوە لێکۆڵەرەکان لەدایک بونی زەدەشت بۆ 650ساڵ پێس زاین دەگەڕێتەوە لەمبارەیەوە زۆر بۆچونی جیاوازهەن لەسەر کاتی لەدایکبونی بەتایبەت هەندێک دەڵێن دەگەڕێتەوە بۆ 300000سال پێش زاین.هەرچەند کاتو سەردەمی ژیانو مردنی گرنگی ئەوەتۆی نیەو کارناکاتەسەر مەزنیو پەیامبەری زەردەشت بەڵام وەک خویەک بۆلێکۆڵەران هەریەکەو بە بۆچونی خۆی ژمارەیەک دەدات بەدڵنیایشەو پێتەڵێ ئەمە دروستەو خۆیەتی.هەرلەباسی کاتی لەدایکبونیدا دەوترێ دایکی ناوی دەغدۆبوەو باوکیشی پورشاسپ وەنازناوی خانەدانی زەدەشت (ئەسپێنت مان) کەبەواتای سپی ڕەگەزدێ بەبڕوای نوسەری کورد (عماداالدین دەوڵەتشاهی)زەردەشت ناو نیە بەلکو نازناوە و پێی بەخشراوە کە لەلێکدانەوەکەیدا دەلێ:(زەرەثاوشەتەرئائی)بەو واتایەدێ کە زەرە بەمانای زێڕ و ثاویان بەواتای درەوشانەوە وە وشەتەر بەمانای بارین و ئانی بەمانای هاتن هاتوە کەلەزمانی هەورامی کۆندا دەکاتە(بارینو درەوشاندنی تیشکی زێڕینی ڕۆژ)هەروەها دەڵێ ئەم ناوە کەمەبەست لە زەردەشتە وەک نازناویک بۆ زەردەشت بەکارهاتوەهەروەها لەکتێبی گاتاکانی بابان سەقزیدا نمونەی بۆ ئەم پێشبینیە هێناوەتەوە دەلێ:بەگوێرەی تێکستی گران بەهای(پیرشالیار زەردەشتی)کەلە بەرهەمی ناوازەی (ماریفەت)دا ناوی زەردەشتی بە سیمیار هێناوەو دەفەرموێ (گۆشت بڕوانە پیرشالیار بۆ هۆشت جە کیاستەی زانای سیمیار بۆ)کەبە زاری کرمانجی دەکاتە (بەوتەی پیرشالیار گوێبگرە و هۆشی خۆت بدە نوسراوەی سیمیاری زانا)لەبارەی شوێنی لەدایکبونەکەشیەوە پەپیێ دەقە ئاڤێستاییە کۆنەکان و ئەو زمانەی پێی نوسراوەو چەندەها شوێنەوار و سەدان بەڵگەیتر دەیسەلمێنێ کە لە کوردستانی ئەمڕۆدا لەدایک بوە وبەوردی دەکاتە ورمێی لەکاتی کۆچبەریەکەیداو بەئامنجی بڵاوکردنەوەی ئاینەکەی چۆتە کێوی بەڵخ لە ئەفغانستان.لەمبارەوش چەندان بۆچونی جیاواز هەن بەوتەی کەسانی ئێرانی پسپۆڕ لەم وارەدا لە ڕۆژ ئاوای ئێران لەدایکبوە ئەوروپاییەکانیش دەڵێن لە لەمیزۆپۆتامیادا ژیاوەو مردوە ببەوردی دەستنیشان نیەکراوە بەهۆی ناکۆکیە بەردەوامەکانی نێوانیان..
لەئاڤێستا کتێبی پیرۆزی زەردەشتیەکان داهاتوە ڕازگۆیو بەخشندەی بناغەی ژیانیکی ئاسودەیە وەک هەمو کتێبە ئاسمانیەکانی دیەک جەخت لە تاکوتەنهای خودا دەکاتەوە مرۆڤ بۆ چاک کاری هاندەدات جیوازی ڕەگەزیو هزری ناهێڵێ ژیان وەک پەڕەیەکی سپیوئاسمانێکی شین هێمنو ئاسودەدەکات جگەلە ئاڤیستا گاتاکان هەیە کە سرودە پیرۆزەکانی زەردەشت خۆین و ئەمڕۆ بۆتە ڕێگایەکی دروست بۆ ئاشنابونی هزرو ڕۆح بە جوانیەکان بەژیانو بە خودا.بۆ ئاشنابونی زیاتری خوێنەر دەکرێ لێرەدا سرودێک بخەینە ڕو کە ڕامانی پاکی زەردەشتی لێ دەبینرێ دەفەرموێ:
ئەی ڕاستی و ئەی ڕامانی پاک
ئەی مەزدا ئاهۆرا
سرود بۆ ئێوە دەهۆنمەوە
سرودێک کە تائێستا کەس نەی هۆنبێتەوە
تا توانامەندی مینویو پاکی
لەئێمەدا پتر بێت.
تکای ئێمە بپەرژێنە و
شادومانی و بەختیاریمان پێ ببەخشە
گاتا.هاتی 28.سرودی 3
زۆر جار دەبیستین دەوترێ لە زەردەشتیەتدا بڕوا بونینیە لەوەلامی ئەمەدا دەلێین: شوێنکەوتوانی بڕوایان بەخوا هەیە بە زەردەشت بە ڕۆحە پیرۆزەکان بە یاساکانی سروشت بە چوار توخمی پیرۆز کراو: (ئاو ئاگر خاک با) بە ژیان بە بەهەشتو دۆزەخ بە گەوهەری مرۆڤ.زۆر لەمانە زیاتر باوەڕدارن.زۆر لە باسەکە دەرنەچین لێرەدا دەبێ ئاماژە بە شێوازی مردنەکەی بکەین لەکاتی جەنگدا بەدەستی تورانیەک شەهیدکرا لەکاتێکدا دەیویست کۆتی بە ناکۆکیو شەڕکردن بهێنێ.
کۆکراوەی ئاڤیستا دوای وەفاتی زەرەشت لە ئاتاشگاکاندا پارێزراوبون بەلام لەکاتی هاتنی ئەسکەندەریمەکدۆنی بۆ ناوچەکە لەدوای خۆی کاولکاریەکی زۆری جیهێشتو دەسنوسەکەی ئاڤیستاشی بردلەگەل خۆی و ئەوی کەشیان بەبڕوای شارەزایان موبدەکان لەترسی فەوتان ناردویانە بۆ ناوچەیەکی دیەک بەنونەش ئەفغانستان کەدواتر کردیان بەهیخۆیان هۆیەکی کەش بۆ لەناوچونی ئاینی زەردەشتی هاتنی مسولمانەکان بۆ کوردستان کە زۆر بێبەزەیانە کوشتوبڕیان کردوە لەقروئاندا لە بارەی زەردەشتیەکانەوە ناویان هاتوە بە مەجوس.زۆر جار وتراوە ئاگر پەرست ئەمە بۆخۆی لە زەردەشتیەتدا کوفرە چونکە ئەوان ئاگر ناپەرستن بەڵکو بەوسنورەی دەزانن بەتەنها کەدەکەوێتە نێوان مرۆڤو خودا وە ئەوان وەک هەر کەسێکی خواپەرست خوادەپەرستن وەک هەر مسولمانێ وەک هەر مەسیحیو جولەکەیەک خوا دەپەرستن باوەڕی تەواویشیان بەژیان هەیەو پێیانوایە نەبڕڕاوەیە.
ئامادەکردنی: ژیار عومەر حەسەن