چاوەپشیلە، ڕووەکێکە لە تیرەی "گادمەکان" Boraginacées کە گوڵەکەی لە چاوی کتک (پشیلە) دەچێ و 5 تاکوو 20 دەسیمیتر باڵا دەکا و لە شوێنیی ڕەقەڵانیی کێو چیادا دەڕوێ و گوڵی زەرد یان سوور دەکا. جۆرێکیان گوڵە زیاتر لە 12 جۆری یەک ساڵە و چەند ساڵەی لە وڵاتی ئێمەدا هەیە. ئەم گوڵە بێجگە لە وڵاتی ئێمەدا لە ئەرمەنستان، تورکمەنستان، ئەفغانستان، پاکستان، فلستین و لە ناوەندی ئاسیاشدا دەڕوێ.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,918 mal angesehen