Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Biografie
Aytekin Yılmaz
28-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistik
Artikel  527,152
Bilder  106,644
PDF-Buch 19,807
verwandte Ordner 99,801
Video 1,454
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
246
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt ei...
هاوار - بیارە
Dank Kurdipedia wissen Sie, was an jedem Tag unseres Kalenders passiert ist!
Gruppe: Plätze | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاوار - بیارە

هاوار - بیارە
هاوار یەکێکە لە گوندەکانی هەورامانی لهۆن لەدیوی باشوری کوردستان، لە 16 کیلۆ مەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری #هەڵەبجە# و لەڕوی کارگێڕییەوە سەر بە شارەدێی بیارەیە، 1013 مەتر لە ئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە و نزیکەی 400 خێزانن.
هاوار لە باکورەوە هاوسنورە لەگەڵ گوندی پاڵانیان و هاوارەکۆن و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی دۆڵبیان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی تاوێرە هاوسنورە.
هاوار سەرزەمینی پیرۆزی یارسانەکانە
هاوار لە دامێنی چیای شنروی دایە و بۆ یارسانەکانی باشوری کوردستان زەمینیکی پیرۆزە و زادەی پیر و ڕابەرانی ئاینەکەیانە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری یارسانەکان بۆ (زیارەت و ڕیازەت) سەردانی هاوار و ناوچەکە دەکەن.
ناوی هاوار لە چییەوە هاتووەو چ واتایەکی هەیە؟
وشەی (هاوار) لە زمانی هەورامیدا (ها) بۆ نیشانەکردنەو (وار) بە مانای خوار دیت بەو پێیەش بیت(هاوار) بە مانای (لە خوار) دێت بەو مانایەی کە گوندەکە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەورامانی لهۆنەوە.
بۆچونیکی تر هەیە کە وشەی هاوار لە بە (هانا و هاوار) چوونی خەڵکی پێدەشت و #شارەزوور#ەوە هاتبێ لە کاتی شەڕ و شۆڕی زەمانەوە ڕوویان لە ناوچەکە کرد بێت، چونکە ناوچەیەکی شاخاویە و لەبارە بۆ حەشاردان و مانەوە.
زمانی ئاخافتن کی هاواریەکان چییە؟
زمانی ئاخافتنی کاکەییەکانی هەورامانی لهۆن شیوە زاری (#سۆران#ی)ە کە دەبوو بە بەپێ ی جوگرافیا و ڕەنگدانەوەی ئاینەکەیان بە زمانی گۆران(ماچۆ) یا هەورامی بوایە !!
هۆکاری ئاخاوتنی هاواریەکان بە شێوە زاری سۆرانی و تێکەڵ بە وشەی (ماچۆی کۆن – پەهلەوی و جاف و شارەزووری) لای ڕوناکبیرانی کاکەیی و توێژەران جێ ی سەر سوڕمانە.
ئەوەی تا ئێستا لەو بارەوە پێیگەیشت بم ئەوە یە کە بە درێژایی مێژوو ئەم زمانە تێکەڵە پەردەی گرتووە و مانەوەی وشەکان لە ناو ئاخاوتنەکاندا زادەی ئەو بارو زروفە بووە کە هاواریەکانی تێدا ژیاون.
رەنگدانەوەی کەلتوروئاخاوتنی هەرامیەکان لە قسەو باسیاندا دیارەو کاروانی بۆ ئیران و #گەرمیان# و شارەزوور بۆ گۆڕینەوەی میوە بە گەنم و دانەوێڵە کاریگەری هەبووە لە پەردە گرتنی زمانی هاواریەکان.
عابەدینی جاف کە لە سەدەی حەوتەم و هەشتەمی کۆچی دا ژیاوە و لە شارەزووردا لەسەر دەستی مەلا قەدوری شارەزووری فەقیەتی تەواو کردووە کارگەری هەبووە لەسەر ئاخاوتنی کاکەییەکانی هاوار، چونکە لە کتێبی پیرۆزی کاکەییەکان (سەرئەنجام) دەورەیەک بە ناوی (دەورەی عابەدینی جاف) هەیە کە تەنها دەورەیە بە شیوە زاری سۆرانی نوسراوە و لە تێکڕای تیکستەکانی سەر ئەنجام جیاوازە کە بە زمانی هەورامی نوسراون.
خێزانی عابەدینی جاف کاکەییی بوون و لە گوندی (دەرەتوێ) نیشتە جێ بوون لە ئەنجامدا عابەدینی جاف برَوا بە ئاینی کاکەیی دەهێنێت و دەچێتە ڕیزی یارانی سوڵتان سەهاکی بەرزنجیەوە.
زمانی نوسینی دەورەی عابەدینی جاف بۆ هاواریەکان کاریگەری هەبووە چونکە ڕاستەوخۆ لەو زەمانەدا لە ناو ئەواندا مەراسیمی ئاینی ئەنجام داوەو تەموورە ژەنێکی بلیمەت بووە و دەنگی زۆر بەسۆز بووە بە جۆرێک کاریگەری لەسەر هەموان داناوە.
هاوار و حەزرەتی سوڵتان سەهاک و پیاوچاکانی دیکەی یارسانی
لە ناوەراستی سەدەی حەوتەم دا حەزرەتی سوڵتان سەهاکی بەرزنجی لە شنروێ و چادرگەدا بارگەو بنەی بووەو لە داوێنی گوندەکەوە وە باخێک هەیە بە ناوی (شاهنشا) کە ئاماژەیە بۆ حەزرەتی سوڵتان سەهاک.
لە خوارووی گوندەکەوە لە چەمی ئاشی پەڕیتەوە مەزاری میر ئەسکەندەر کوڕی سید ئەکابری خامۆش دەبینرێت کە کوڕەزای حەزرەتی سولتان سەهاکی بەرزنجیە، لای هاواریەکان میر أسکندر خۆشەویستەو لە دەورەی دەرەشیش دا سەری بەخشیوە تا لە یارسان لە بەڵاونەهامەتی بە دوور بێت.
لە هاوار دا چەندین خەڵوەتگەو مەزاری پیاو چاکان و شەیدای خاوەنکاری تیدایە لەوانە :
یەکەم : مەزاری میر ئەسکەندەری خامۆشی
دووەم : مەزاری پیر سمایلی کەوەڵانی
سێ یەم:مەزاری کاکە ئەحمەدی هاواری
چوارەم :خەڵوەتگەی شاخۆشینی لورستانی
پێنجەم : خەڵوەتگەی کاکەی جاوور
شەشەم : خەڵوەتگەی سەید ئەحمەدی میری سوور
حەوتەم :خەڵوەتگەی خەلیفە قەمەر
هەشتەم : خەلوەتگەی شا ئبراهیمی سید محمد
نۆیەم : باخی شاهەنشا
دەیەم : کانی چەمەکەری
یانزەیەم : شاخی شنروێ و چادرگا
لە خواروی گوندی هاواری ئێستا شوێنیک هەیە پێ ی دەڵێن (ناویێ) کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خەڵکی هاوار پێشتر لەو شوێنەدا ژیاون و ناوەکەی لە (ناو دێ) ەوە هاتووە ئەمەش دوای ئەوە هاتووە کە شوێنی نیشتە جێ بونیان گواستوەتەوە سەر (بەردە ڕەشێ) ناوەڕاستی گوندی هاواری ئێستا.
هاوار و شۆڕی وەستانەوە دژی داگیرکاری بەریتانیا
لە ناوەراستی ساڵی 1919 داگیرکەرە ئینگلیزەکان ڕووبەوڕووی شۆرشی کورد بونەوە کە بە ڕابەری مەلیک مەحمود بەرپا ببوو، لە1919/06/2دا ئینگلیزەکان بە هۆی دۆستەکانیانەوە لە ناوچەکەدا توانیان ناوچەی هەڵەبجە و شارەزوور داگیر بکەن و خەڵک بەرەو بنارەکان و شاخی شنروێ هەڵهاتن.
هاواریەکان خەڵکیان داڵدە داو لەگەڵ برا موسڵمانەکانیان سەنگەری بەرگریان لە دوژمن گرت و شەڕ لە نێوان هەردوو لادا ڕووی دا و دوژمنیان شکاند و نەبەردیەکی بێوێنەیان لە ناوچەکەدا تۆمار کرد. سەردەستەکانی ئەو شەڕە ئەم جوامێرانە بوون :
شیخ ڕەشیدی عەبابەیلێ
توفیقی بارام هاواری
شیخ کەریمی عەبابەیڵی
سەید مراد فەتاح هاواری
حەمە سەعیدی زەردۆیی
مسەفای باوا هاواری
ئەلە بەیخان
حەمل سەلیم هاواری
عەلی محەمەد حەمە عەزیز (دێوانە)
کەرەم فەتاح مستەفا هاواری
عەلی مەحمود حمە چاوەش
مەقصود حمە هاواری
بە بۆردومانی فڕۆکە 10 مەدەنی شەهید دەبن
لەو شەڕەدا فروکەی ئینگلیز گوندی هاواری بۆمباران کردووە و بە هۆیەوە 8 مناڵ و ژنی عەبابەیلێ و 2 پیاوی هاواری شەهید بوون.
هاواریەکان و پێکەوەژیان
هاواریەکان سەرە ڕای جیاوازی ئاینەکەیان لە پێکەوەژیان و هاوگوزەرانی لەگەڵ دراوسێکانیاندا ناوبانگیان دوور ڕۆشتووە و لە شایی و شیوەنی گوندە دراوسێکانیان بەشدار بوون و پەیوەندیەکی پتەویان لەگەڵ شیخەکانی عەبابەیلێ دا هەبووە. دەرویش ڕەشیدی هاواری مریدی شیخی حسامەدین بووە. لە هەورامان لەوبارەوە بەسەرهات و چیرۆکی زۆر هەن کە دەمان گەڕێننەوە بۆ ئەو زەمانە و سۆزی تەمورەی دەرویش ڕەشید شیخی تەریقەتی نەقشبەندی بزواندووە!!
هەورامیەکان بەهۆی(ئاینی یارسان) بە زمانی هەورامی نوسراوە خۆشەویستی تایبەتیان هەیە بۆ یارسانەکان کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
گوزەرانی هاوریەکان
سەرچاوەی ژیانی خەڵکی گوندی هاوار زیاتر ئاژەڵداری و باخداری و بنێشت کردن بووە و بە بەروبومی ڕووەکی و ئاژەڵی ژیاون و میوەی وەک هەنجیر و ترێ و هەناریان بە کاروانی بردۆتە ناوچەکانی تر و ئاڵوگۆریان کردووە بە گەنم و جۆ.
هاوار و خوێندن و قوتابخانە
بۆ یەکەم جار لە هاوار لە ڕێککەوتی 1953/09/15دا، قوتابخانە کرایەوە و یەکەم مامۆستا (شیخ فاتحی عەبابەیلێ) بوو و تێیدا وانەی وتەوە. پاش ئەو مامۆستا (حمە أمین هەورامانی) بۆ ماوەی چوار ساڵ لە قوتابخانەکەدا خزمەتی کردووە و ناوبراو پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەل دانیشتوانی گوندەکەدا هەبووە کە ئەوەش هانی داوە تا کتێبێک بەناوی (کاکەیی) یەوە بنوسێت کە لە ساڵی 1984چاپ و بڵاو بویەوە.
ڕاگواستنی گوندەکانی (هاوار – هەوارەکۆن – دەرەتفێ)
لە ڕێککەوتی 1978/9/27دا، دەسەڵاتدارانی بەغدا پلانی ڕاگوێزانی گوندەکانی(هاوار – هەوارەکۆن – دەرەتفێ)ی یارسان-نشینیان لە هەورامانی لهۆن جێبەجێ کرد و پاش نیوەرۆی هەمان ڕۆژ بە بەرچاوی دانیشتوانەکەیەوە خانووەکانی ئەو گوندانەفان تەقاندەوە و پانۆرامای ژیانی هەزارەها ساڵی خەڵکی کردە خەونێکی ناخۆش و دانیشتوانەکەیان بەرەو کۆمەڵگای (عەنەب) لە شاری هەڵەبجە ڕاپێچ کردن.
هاوارفەکان و ڕۆژی بەخشین و ئاشتبوونەوە
هاوارییەکان مەراسیمی تایبەتی خۆیان هەیە بەناوی ماست-ی قەڵاتێ. ڕۆژی ماستی قەڵاتێ یان (بەخشین)، یەکێکە لە نەریتە کۆنەکانی کاکەییەکانی هەڵەبجە، کە ساڵانە لە مانگی نیساندا ئەنجامی دەدەن و تێیدا نمەکی یەکتر دەکەن و ماست و بەرهەمی سپیایی بەسەر یەکتریدا دابەش دەکەن.
ڕۆژی ماستی قەڵاتێ یان بەخشین، نەریتێکی کۆنی کاکەییەکانی هەڵەبجەیە، مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ (شەش سەد ساڵ) پێش ئێستا و لە کۆندا ئه و ماڵانەی کاکەیی کە ئاژەڵدار بوون و ماست و کەرە و دۆیان هەبووە، له و ڕۆژەدا چوونەتە (قەڵاتێ) و ماستیان بەسەر ئه و خێزانانە دابەش کردووە کە ئاژەڵیان نەبووە.
ئەم نەریتە جگە لە گوندی هاوار، لە هیچ شوێنێکی دیکە ئەنجام نەدراوە، و ساڵانە لە گوندی هاوار ئەنجام دەدرێت و گوندەکانی (دەرتووێ و هەوارکۆن)ی نزیک لە گوندی هاوار-یش کە ئەوانیش کاکەیین، تێیدا بەشدار دەبن.
لە نەریتەکەدا، وێڕای دابەشکردنی ماست، خواردنی دیکەش دابەش دەکریت، (دانەوێڵە و نانەڕەقە) لەسەر بەرد و بەردەم هیلانەی مێروولە و باڵندەکان دادەنرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش تێر بخۆن، ئەمەش وای کردووە ئه و ڕۆژە بە ڕۆژی (بەخشین)یش ناوی بهێنرێت.
ئەگەر دوو کەس یان دوو بنەماڵە کێشەیان هەبێت، دەبێ دوو ڕۆژی پێش (ڕۆژی ماستی قەڵاتێ یان بەخشین) ئاشت ببنەوە، دەنا نابێت بەشداریی ڕێوڕەسمی ئه و ڕۆژە بکەن.
٭سوپاسی بێپایان بۆ بەڕێز کاک ئاکۆ شاوەیس کە زانیاری زۆری لەسەر گوندی هاوار دامێ.
نامیق هۆرامی نوسەر و توێژەر[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,927 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 07-04-2020
Verlinkte Artikel: 4
Gruppe: Plätze
Auslöschung und Deportation: Ja
Platz: Dorf
Städte: Halabja
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( هاوڕێ باخەوان ) am 19-06-2011
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( زریان عەلی ) am 09-09-2022 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 6,927 mal angesehen
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.141 KB 19-06-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Serdar Karakoç
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Saya Ahmad

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Bibliothek
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
21-07-2024
هەژار کامەلا
Saddam Hussein - Produkt einer ungerechten Weltordnung
Neue Artikel
Biografie
Aytekin Yılmaz
28-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Issam Aziz Sharif
21-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistik
Artikel  527,152
Bilder  106,644
PDF-Buch 19,807
verwandte Ordner 99,801
Video 1,454
Sprache
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Deutsch
Artikel 
854
Bibliothek 
304
Biografie 
246
Dokumente 
31
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
5
Plätze 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Hüseyin Aykol
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Serdar Karakoç
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Der Antrag auf das Verbot der prokurdischen HDP beim türkischen Verfassungsgericht
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Saya Ahmad
Ordner
Artikel - Art der Veröffentlichung - Born-digital Artikel - Inhaltskategorie - Kurdenfrage Artikel - Inhaltskategorie - Menschenrecht Artikel - Inhaltskategorie - Terrorismus Artikel - Dialekt - Deutsch Artikel - Partei - Arbeiterpartei Kurdistans PKK Artikel - Original Language - Deutsch Artikel - Provinz - Frankreich Artikel - Provinz - Nord-Kurdistan Artikel - Inhaltskategorie - Geschichte

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 1.016 Sekunde(n)!