ئەو دارە کاتی خۆی کەتورکەکان قەڵادزێیان داگیر کرد والیەکەیان هات بۆ قەڵادزێ و لەدەروازەی شارەکەدوو داریان چەقاند بەناوی داری والی، (ئەو دارانەدوای کوژرانی حسنی بەگی سەرکردەیان و ناشتنی جەنازەکەی لەسەر ئەو گردەی بەرانبەری نێژرا چونکە ئەو گردە بەسەر شاری قەڵادزێدا دەروانێ بەرانبەر دانیشتوانەکەیە، ئەوەش وەکو ئیهانەیەک بۆ دانیشتوانی ئەو شارە، هەرچەندە لە سەرەتای شەستەکان هەمزە حەسەن کە قوتابیەکی ڕۆشنبیر بوو بە دەستی نەیارانی کوژراو خەلکی ناوچەکەش زۆر بوی بەپەرۆش بوون جەنازەکەیان برد لەسەر ئەو
گردە ناشتیان و وەکو ڕێز لێ نانیش بریاریاندا ناوەکەی بگۆرن لەگردی حسنی بۆ گردی هەمزە.
ئیتر ئەو دوو دارە کەس دەست کاری نەکردن و گەورەبوون تا دارێکیان سەرەتای ساڵانی شەستەکانیش مابوو.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,798 mal angesehen