شاخی ڕووش لە 5 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری سەقز، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. بەرزایی ئەم چیایە لە ئاستی دەریا 2317 میترە و لە بواری جوگڕافیایی دا لە 46 و 14 دەرەجەی باکوور و 36 و 08 دەرەجەی ڕۆژهەڵاتدا هەڵکەوتووە.
لە گوندەکانی دەورووبەری دەتوانین ئاماژە بە گوندەکانی: خەییر، قشڵاخی قازی، هێجانان و سەڵتەکەڵتوو بکەین و ڕێگە سەرەکییەکانی هاتووچۆی ئەم شاخە لە گوندەکانی خەییر و هێجانانەوە تێپەڕ ئەبێت و دوورترین ڕێگەش ڕێگای هێجانانە کە لە بەشێکیدا ئەبێ بە دەست بەم شاخەدا سەرکەویت.
ئەم کێوە لە بواری سەرچاوەی ئاویدا زۆر دەوڵەمەندە و لە هەر 4 وەرزی ساڵدا شاخەوانەکان ئەتوانن کەڵک لە کانیەکانی وەربگرن، هەر بۆیە شاخی ڕووش لە هەندێک لە نەخشەکاندا وەک هەماراو ناوی لێ هێنراوە.
لە شاخی ڕووشدا کۆمەڵێک ئاژەڵ وەک: گورگ، ڕێوی و کەروێشک دەبیندرێ و لە بواری گژوگیاشەوە ئەتوانین ئاماژە بە داری گۆیژ، گەون، بادامی کێوی و... بکەین و لە وەرزی بەهاریشدا بە ڕێژەێکی بەرچاو ڕێواس و قارچکی لێ ئەڕوێ.
لە لووتکەی شاخی ڕووشدا هەنووکە کۆڵەکەیەکی دەستکرد بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری شاخەوانی کۆچکردوو محەمەد هەوراز، لە لایەن کۆمەڵێک لە وەرزشوانانی شاری سەقز چێکراوە.
هەروەها لە ساڵی 1388ی هەتاویدا کۆمەڵێک لە شاخەوانەکانی ئەم شارە لە بەرزایی 2100 میتری شاخی ڕووش و لە گۆشەی باشووری ڕۆژئاوای شاخەکەدا شوێنێکیان بۆ حەسانەوە و پشوودانی شاخەوانان درووست کرد کە بە مەبەستی یادەوەری شاخەوانی کۆچکردووی سەقزی خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵا ڕاشدی، ناوی ئەویان لێناوە.
شاخی ڕووش بە یەکێک لە سەرنجراکێشترین کێوەکانی سەقز دێتە ئەژمار و هەموو ساڵێک کۆمەڵێکی بەرچاو لە شاخەوانانی شارەکانی دەورووبەر بە مەبەستی سەرکەوتن بەم شاخەدا ڕوو لە سەقز ئەکەن. شایانی باسە کە بەرجەوەنی جوانی ئەم کێوە بۆ سەقز و کێوەکانی بەردەڕەش، جەوشەن، وەنەوشە و چل چەمە، بوەتە هۆی خۆشەویستی و سەرنج ڕاکێشی ئەم کێوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,677 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!