ناو: عەتا
نازناو: عەتا چاوشین-عەتای مینە سوور
ناوی باوک: ئەمین زۆراب
ساڵی لەدایکبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #22-06-2020#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
$ژیاننامە$
لە 1961 لە سلێمانی لە دایکبووە و ماڵیان لە گەڕەکی بەرخانەقا بووە.
چەندین گۆرانیی لە تەلەڤزیۆنی #کەرکووک# تۆمارکردووە. یەکەم گۆرانیی کە پێی ناسرا، گۆرانیی (هۆ غەریب مەڕۆ) بووە.
دواتر چەند گۆرانییەکی تری لە ڕادیۆی کەرکووک تۆمارکردووە.
ساڵانێکی زۆریش لە شاری #سەقز# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاوە.
هونەرمەندێکی شارەزای بەستە و مەقام بووە و شارەزایی زۆریشی لە بەندبێژیدا هەبووە.
عەتا چاوشین زیاتر لە 35 ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کرد و خاوەن دەیان بەرهەمی ناوازەیه.
لە ڕێکەوتی #22-06-2020# لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 42,781 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!