جەرجیس فەتحوڵڵا لە ساڵی 1922 لە شاری موسڵ لە خێزانێکی ئاشوری کریستیان هاتۆتە دنیاوە.
لە ساڵی 1943 بڕوانامەی پارێزەری وەرگرتووە.
وەکو زۆربەی گەنجانی ئەو سەردەمە دەبێتە چەپ و مارکسی، دوایی دەبێتە ئەندامی حیزبی شیوعی و حیزبی گەل، خاوەنی چەندین وتارە، لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا دەنووسێت، دەبێتە مێژوونووسێکی باش. لە ساڵی 1958 واز دەهێنێت و دەبێتە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1968 لەلایەن حیزبی #بەعس#ەوە دەگیرێت و فەرمانی کوشتنی بۆ دەردەکەن. بەڵام فەرمانەکە جێبەجێ ناکرێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە زیندا دەمێنێتەوە، بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و لە ساڵی 1968دا بەردەدرێت.
هەر لەو ساڵانەدا ئەم دوو پەرتووکە، کە لەسەر کورد نووسراوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی عەرەبی (مهد البشرية) و (رحلة الی رجال الشجعان) . هەروەها بۆ خۆشی ئەم پەرتووکە لەسەر کورد دەنووسێت سەردانێک بۆ ڕابردووی نزیک.
لە ساڵی 1970دا هاوبەشی کۆنگرەی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، یەکێک دەبێت لەوانەی خەریکی ڕەشنووسی یاسای مافی خودموختاری و ئۆتۆنۆمی دەبێت کە دەیخەنە بەردەم حکومەتی بەعسی ئەو سەردەمە.
دوای نسکۆ، جەرجیس فەتحوڵڵا وەک زۆربەی ئەندامی پارتی ڕوو لە ئێران دەکات و لە دوایدا وەک پەنابەر دەچێتە سوید و لەوێ دەگیرسێتەوە.
ساڵی 2000 بۆ یەکەمجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە.
لە ڕۆژی 23-07-2006 لە کوردستان بە نەخۆشی دڵ، گیان لە دەست دەدات و لە (عەینکاوە) بە خاک سپێردرا.. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 41,454 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!