سەباح عومەر قادر ناسراو بە سەباح مەنتک
ساڵ و شوێنی لەدایک بوون. 1957 گوندی ئۆمەرە سوور
لە ساڵی 1974 تا سالێ 1975 بۆتە پێشمەرگە لە شۆرشی ئەیلول
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە مانگی 5ی ساڵی 1979 لە شۆرشی نوێی گەلەکەمان
شوێنی دەستپێکی پێشمەرگایەتی : کەرتی 2هەرێمی 8ی دەشتی #هەولێر#ی حزبی سوشیالستی دیموکراتی کوردستان...
لە ساڵی 1981 بۆتە فەرماندەی مەفرەزە
لە ساڵی 1982 بۆتە جێگری کەرت
لە مانگی 10ی لەساڵی 1983سەنگەری خەباتی گواستۆتەوە ناو ڕێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە پلەی جێگری کەرتی 3ی قەرەچوغ لای خالە مامندمەنتک
لە ساڵی 1986 کراوەتە فەرماندەی کەرتی5 لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر
لە مانگی 8ی ساڵی 1987 دەگوازرێتەوە دەڤەری بادینان تا مانگی 6ی ساڵی 1988
لە ساڵی 1991 دەکرێتە فەرماندەی تیپ بەشداریەکی کارا دەکات لە ڕزگار کردنی شاری هەولێر و شاری #کەرکووک# تا ساڵی 1996 چەندین پلەی عسکری وەرگرتوە و بینیوە وەک 1 فەرماندەی تیپ 2 جێگری بە تالیۆن 3 جێگری هێز 4 فەرماندەی هێز 5 فەرماندەی فەوج
لە دوای 31ی ئابیش تەشکیلات گۆرا ناوبراو کرا بە فەرماندەی هێزی 243ی فەرماندەی 2ی هەولێر
ساڵی 2000 کراوە بە جێگری لە شکری 3
دواتریش کراوە بە سەرلەشکر
ئێستاش خانەنشین کراوە بە پلەی عەمید
لە ژیانی پێشمەرگایەتی 3 جار بریندار بووە.
مەدالیای زێرینی خەبات و تێکۆشانی یەکێتی لەلایەن جەنابی مام وەرگرتوە
2 شەهیدی بەخشیوە بە کوردستان
لەساڵی 1979 بەشداری شەری ڕۆژهەلاتی ئێرانی کردوە بۆ ماوەی 50 ڕۆژ وەک هاوکاری برایانمان لە ڕۆژهەلات بەشداری زۆربەی شەرەکانی سنوری مەلبەندی 3ی هەولێری کردوە لە پێش ڕاپەرین لە سنورەکانی قەراج کەندێناوە شەمامک مخمور خۆشناوەتی دەشتی کۆیە سنوری بەستی شرغە جادەی کۆیە ڕەبیەکانی #دێگەڵە# جادەی قوشتەپە لێدانی قوات تەواریەکەی ماجیداوە بەشداری شەرەکانی سەرکردایەتی و قەیوان و ماوەت وناو شاری هەولێروسێکانیان و تەللخێم و سیاو قوات تەواریەکەی فلکەی زراعەو سەر ڕێگای کەرکووک و دەیان شەری تر لەگەرەکانی ناو هەولێربەشداری کردوە..
نووسینی: حەیدەر مەنتک