چیای نەمروود لە سەمسووری باکووری کوردستان جێی سەرنجی گەشتیارانە، ئەو شوێنە تایبەتمەندییەکی هەیە کە خاوەن جوانترین دیمەنی خۆرهەڵاتن و خۆراوابوونە.
چیای نەمروود لە ساڵی 1987خراوەتە لیستی جیهانیی شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆوە.
چیای نەمروود کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی کاهتای سەربە پارێزگای سەمسوور، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتیی کۆماجین، ناوچەیەکی دڵگیرە و ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن.
بەرزی چیاکە لە دەوری 2100 مەترەو دەکەوێتە سەر ڕۆخی ڕوباری فورات.
لەسەر لوتکەی چیاکە پەرستگایەک هەیە لە ساڵی 62 پ ز درووست کراوە. لەهەردو لایەوە دو پەیکەری شێرو دو پەیکەری باز و چەندین پەیکەری دیکەی سەردەمی یۆنانی و ئەرمەنیەکان هەیە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,552 mal angesehen