بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا نزیکەی 105 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە، هاوکات هاتنی گەشتیاران لە نەورۆزی ئەمساڵ بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو بەڕیژەی 18% بەرزبوەتەوە.
زریان محەمەد، سلێمانی: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی، نەزیرە مەجید، ئەمڕۆ، چوارشەممە، ڕایگەیاند، دەستەی گەشتوگوزار پلانێکی ستراتیجی هەیە بۆ زیادکردنی ڕێژەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم. بۆ ئەم مەبەستەش لەمساڵدا بەبڕی 15 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بۆ کەرتی گەشتیاری تەرخانکراوە.
رونیشیکردەوە، هەوڵەکان خۆی لە گرنگیدانو نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە شوێنەوارەکانو شوێنە گەشتیاریەکان دەبینێتەوە.
نەزیرە مەجید، ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بەرنامەیەکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بڕیاردراوە لە ئایندەدا لە بۆنە دیارەکاندا کەمپینی گەشتیاری بەشێوازێکی مۆدێرن لە شوێنە گشتیەکاندا زیادبکرێت بەتەواوی پێداویستیەکانەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی وتی، هاتنی گەشتیاران لە فرۆکەخانەکانو بازگەو مەرزەکانەوە ساڵ بەساڵ ڕوو لەزیادبوون دەکاتو ئەمەش نیشانەی پێشکەوتنی کەرتی گەشتیارییە لەهەرێم بەگشتیو شاری سلێمانی بەتایبەتی.
رونیشیکردەوە، لەچوار مانگی ڕابردوودا نزیکەی 105 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە، هەروەها هاتنی گەشتیاران لە نەورۆزی ئەمساڵ بەبەراورد بەنەورۆزی ساڵی ڕابردوو بەڕیژەی 18% بەرزبوەتەوە.
- 24-04-2013
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,308 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!