نوێترین فیلمی سینەماکاری کورد هونەر سەلیم-ە ئەم فیلمە ڕۆژی 22-05-2013 بەئامادەبوونی ستافی فیلمەکەو گوڵشیفتە فەراهانی کە لەم فیلمەدا ڕۆڵدەبینێت لەچوارچێوەی پێشبڕکێ فەرمییەکانی خولی شەستوشەشەمین فێستیڤاڵی کان-وبەشی (Un Certain Regard) نمایشکرا. بابەتی فیلمەکە چیرۆکێکی ئەویندارییەو باس لەپەیوەندیی نێوان کوڕێک بەناوی بارانو مامۆستایەک بەناوی گۆڤەند دەکات، بەڵام لەبەردەوامی ئەم پەیوەندییەدا بەهۆی ئەوەی کچەکە دوانزە برای هەیە دەبنە هۆی دروستبوونی کێشە بۆی. سەبارەت بە بەرهەم هێنانی ئەم فیلمە نوێیەی، هونەر سەلیم لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: دوای بەرهەم هێنانی دواین فیلمم کە لەناوجەرگەی پاریسدا لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەر بەرهەمم هێنا، حەزم کرد ئەمجارە فیلمێک لەناو شاخەکانداو لەگەڵ ستافێکی دیاریکراودا بەرهەم بهێنمو دەربارەی خۆشەویستیو ژن بدوێمو قسە بکەم. ژن لەهەندێک وڵاتدا بەهۆی کاریگەرییە ئاینییەکانەوە وەک ئەوە وایە لەوڵاتێکی داگیرکراودا بێت، بۆیە ویستم هەرنەبێت بۆماوەی سەعاتونیوێک کە کاتی فیلمەکەیە ئازادو سەربەستی بکەم. - 27-05-2013
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,751 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!