کامەران حەسەن خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە کارگێڕی کار و بڕوانامەی ماستەر لە کارگێڕی لە زانکۆی تاران. ڕاوێژکاری پەرەپێدانی بازرگانییە، چالاکە لە پەروەردەکردن و ڕاهێنەرایەتی کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان. وەک پسپۆڕی مارکێتینگ و براندکردن، لەگەڵ ڕێکخراوەکان کاردەکات.کامەران حەسەن ئاوازدانەرە و زیاتر لە 25 ساڵە چالاکە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم پێشینەیە لە بواری بازرگانی هونەردا پسپۆڕە. [1]
لەدایکبووی ساڵی 1975.
بەکالۆریۆسی زمان و ئەدەبی فارسی (زانکۆی سەلاحەدین هەولێر). ساڵی 2014 ماستەر لە بواری کاردیری لە زانکۆی تاران. ساڵی 2018 دکتۆرا بەڕیوەبردن لە زانکۆی تاران.
ساڵی 1995 ئەندامی گرۆپی موسیقای شەمس. بە دوو ئەلبوم لەگەڵ شەهرامی نازری (ئەلبومی حەیران) و بێژەنی کامکار (ئەلبومی ئەفسانەی تەنبوور) بەشداری کردووە. ساڵی 2008 دامەزرێنەری گرۆپی بێسارانی بۆ تەنبور لە شاری هەولێر. ساڵی 2009 بەشداری سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی موسیقا لە مەغریبی کردووە، ساڵی 2011 بە پێشکەش کردنی دوو کۆنسێرت لە کۆماری پۆلۆنیا بەشداری کردووە.
بەرهەمەکانی :
1. ئاشنایی لەگەڵ ئەفڵاتون لە نووسینی پۆل ستراترن، وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی کرمانجی ناوەڕاست، ساڵی 2008.
2. کوردەکانی پارس و کرمان، لە نووسینی دکتۆر سەداقەت کیش، لە فارسی بۆ کوردی کرمانجی ناوەڕاست، ساڵی 2010.
3. ڕێگای ئاوریشم، سێ توێژینەوەی زانسیتی بە کوردی کرمانجی ناوەڕاست، ساڵی 2020.
شارەزای زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی.[2]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 514 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!