پێشنیوەڕۆی 04-07-2013 لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە کەیسی پەیوەست بە دەستوور و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم و دوا بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان لەوبارەوە.
لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی ڕاوێژی زۆرتر لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆدەبێتەوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییە نوێیەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە باسی لێوە کرا.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا و دیدارەکانی لەو وڵاتە بۆ کۆبوونەوەکە باس کرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت، باسی لێوە کرا و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەو سەردانەدا شاندێکی حکومی و سیاسیی پێکهاتوو لە نوێنەری حزبەکان هاوڕێیەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,016 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!