تەلار لەتیف محەمەد
-ساڵ و شوێنی لە دایک بوون: #سلێمانی# – 1974.
-سالێ دەرچوون: کۆلێژی یاسا/ زانکۆی ێلاح الدین 1996.
- باری خێزانی: خێزاندار
- شارەزایی تەواو لەزمانەکانی کوردی و عەرەبی، هەروەها ئاستی زمانی ئینگلیزیشم باشە.
بواری کارکردن و چالاکی:
1.پارێزەر لە #20-07-1996# بە بەردەوامی.
2. ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
3. ئەندام مەکتەبی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
4. ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خولی یەکەم.
5. ئەندامی پێشووی دەستەی نەزاهەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
6.پاڵێوراو بۆ پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی 25-07-2009.
7.ڕاوێژکاری یاسایی یەکێتی ژنانی کوردستانە لە 1999 تا ئیستا.
8.ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان.
9. خۆبەخشانە پارێزەری لانەی ئارام بۆ گرتنە خۆی ژنانی هەڕەشە لێکراو.
10. ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی مافپەروەران بووە لە 2003.
11. دەستەی دامەزرێنەری سە نتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ
12. دەستەی دامەزرێنەری پەیمانگای کوردی بۆهەڵبژاردن.
13. بەشدار لە پڕۆژەی هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی 2008.
14. بەشداریکردن لە هەموارکردنی پرۆژە یاسای تایبەت بە یاسای سزادانی عێراقی ویاسا نەهێشتنی لە شفرۆشیویاسایی باری کەسێتی کەلە ڕێگەی یەکێتی ژنانی کوردستان لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی پێشکەش بەپەرلەمان کراوە.
15. بەشداریکردن لە پێدا چوونەوەی پرۆژە یاسایی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی خیزانی و پێشکەشکردنی سەرنج و تێبینی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
16. بەشداری کردن لە خولی تایبەت بە هەڵبژاردن لە سوید و تورکیا وە خولی بەرانگاربوونەوەی توندو تیژی لە ئەردەن.
17. وەرگرتنی خەڵاتی پارێزەری نمونەیی لە لایەن سەندیکای پارێزەران وە چەندین خەڵاتی ڕێز لێنان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەدوادا چوونی توندو تیژی دژ بە ژنان بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ڕێکخراوی هاندانی مێینە بۆ کاری ڕاگەیاندن هەروەها خەڵاتی حەپسە خانی نەقیبی پێبەخشراوە.
18. خۆبەخشانە کاری پارێزەرایەتیم کردووە بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و کەسوکاری ئەنفال و شەهیدان لەدادگاکاندا.
19. سازدانی چەندین کۆرو سیمیناری یاسایی کۆمەڵایەتی بۆ توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵ لەشارو شارۆچکەو گوندەکان.
20. ئەندامی لیژنەی کۆکردنەوەی داخوازییەکانی ژنانم کە پێکهاتووە لەچەندین ڕێکخراو و کەسایەتی و ئەندام پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانی ژنان بۆ پەرلەمان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەریی.
21. چەندین وتارو نوسینم لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکان بڵاوکردۆتەوە لەوانە (رۆژنامەی ژیانەوە، گۆڤارەکانی تەوار و واڵا پرێس و کەپر).
22. بەشداری چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەسەلەکانی و سیاسی ژنان و یاسایی و دیموکراسی و هەڵبژاردن.
23. دوو ساڵ لەپەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان وەک وانەبێژ لەگەلڕ ڕێکخراوی DC فەرەنسی کارمکردووە لە ساڵەکانی 2002-2004.
24. سازدانی چەندین خول لەسەر مەسەلەکانی دیموکراسی و هەڵبژاردن بەمیوانداری چەند مامۆستایەکی (سویسری، سویدی، هەنگاری، ئەمریکی).
25. لەگەڵ ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی وەک وانەبێژ بۆ ماوەی دوو ساڵ لەناوچەکانی هەورامان و #شارەزوور# کارمکردووە.
26. بەشداریکردنم لەکەمپینی جێبەجێکردنی یاسای توندوتیژی خێزانی.
27. چەندین سەرنج و تێبینم لەسەر دەستوری عیراق و پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان ڕەوانەی لیژنەکانی ئامادەکاری دەستور کردووە لەرێگای یەکێتی ژنانی کوردستانەوە.
28. خۆبەخشانە وەک وانەبێژ چەندین وانەم بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یاسای باری کەسێتی وتۆتەوە لەخولەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری یەکێتی ژنانی کوردستان.
29.بۆ ماوەی (3) ساڵ کارم کردووە لە ڕێکخراوی ستێپ بۆ مناڵی ئیشکەر.