بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری #گەرمیان#، لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا و بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنەوە، لە کوشتارگاکاندا دوو هەزار و (258) سەر ئاژەڵی بچووک و (136) سەر ڕەشەوڵاخ، سەربڕاون، کە پشکی زۆری بەر شاری #کەلار# دەکەوێت.
بە پێی ئامارێکی هۆبەی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، لە ماوەی ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا و بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە کوشتارگاکانی سنووری گەرمیان، لە (1ی ئاب)ەوە تا ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی ئاب) یەک هەزار و (43) سەر ئاژەڵی سپی و یەک هەزار و (215) ئاژەڵی ڕەش و (136) ڕەشە وڵاخ، سەربڕاون.
د. ئارام ئەحمەد، لێپرسراوی هۆبەی پلاندانان، بۆ خەندان ڕایگەیاند : له و ڕۆژانەدا، تەنها لە شاری کەلار (795) سەر ئاژەڵی سپی و (733) سەر ئاژەڵی ڕەش و (83) سەر ڕەشەوڵاخ، سەربڕاون.
هەر بە پێی ئامارەکە، لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا، لە کوشتارگاکانی گەرمیان، یەک هەزار و (706) سەر ئاژەڵی سپی و یەک هەزار و (670) سەر ئاژەڵی ڕەش و (262) سەر ڕەشە وڵاخ، سەر بڕاون.
#07-08-2013#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,852 mal angesehen