شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بووە لە بێژەرەکانی ڕادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. خەلەف دوو دیوانی هەڵبەستی چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
ڕۆژنامەنووس و شاعیر و نووسەر و بێژەری دیاری بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا.
لە ژیانی پیشەیی خۆیدا خاوەنی پێگەیەکی دیاری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەری هەبووە و زۆرێک لە هەڵبەستەکانی لەلایەن گۆرانیبێژانی کوردەوە کراونەتە گۆرانی. لە دیارترینیان هەڵبەستی (نەسرین) ، کە هونەرمەندی کورد، (#محەمەد شێخۆ#) کردوویەتی بە گۆرانی.
لە کاری میدیاییشدا بەهۆی کارامەیی لە بواری بێژەری ماوەی چەندین ساڵ بە یەکێک لە بێژەرە دیارەکانی بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا هەژمار دەکرا.
لە دەیەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، یەکێک لە بێژەرە دیارەکانی ئێزگەی (#دەنگی کوردستان#) بووە لە #ناوپردان#ی سنووری #حاجی ئۆمەران#.
لە ساڵی 1948 لەدایکبووە و وەکوو پێشمەرگەیەک بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە و لە ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران بووە.
لە ساڵی 1991 بەرەو ئەمریکا کۆچ دەکات و لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەبێتە بێژەر.
ئێوارەی ڕۆژی #24-05-2018# لە ئەمریکا لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 60,381 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!