زاهیر شوکور
2013
ئەم کتێبە باسێکی مێژوویی و ناساندنی شاری کەرکووکە لە دوای ئەوەی بەریتانیا داگیریدەکات، تاوەکو کۆتایی نیوەی ساڵەکانی 85. هەرچەندە ئەم کتێبە دەخرێتە خانەی کتێبی مێژوویی، بەڵام بەشێوازی ڕاپۆرتە ڕۆمان نووسراوە. لەبەرئەمە جێژێکی زیاتر لێدەبینی لە خوێندنەوەی. لە هەمانکاتدا بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە چل ساڵە زیاترە دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی بەخیاڵ و تاسەی جاران بگەرێتەوە ناو جادەوکۆڵانەکان، خۆی بکات بە یەکێک لە کتێبخانەکان، سینەماکان. یان چایخانەکەی ئەبو عاسی، مەجیدیە.نەسر.. مێژووی کەرکووک دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ پێش زایین. لەبەرئەوە باسکردنی کارێکی ئاسان نییە. بەڵام کاک زاهیر لە گۆشەیەکی جیاواز پیاسەی گەڕەک و کۆلانەکان دەکات.زۆر بە دیقەت دەڕوانێتە ڕووداوەکان.
کاک زاهیر لەم کتێبە پێمان دەڵێت: جاران، کەرکووک شار بوو بەمانای شارستانی. شارێک زیاتر لە دە کتێبخانە، دە سینەما تێدابێت، چەندەها یانەی وەرزشی، خواردنەوە، مەلوانگە، خەڵوەتگای پیران. بوونی مزگەوت و کەنیسە لە نزیکیەکتر، گیانی لێبوردەیی، ژیانی هاوبەش لە نێوان پێکهاتەکان هەموو ئەمانە مانایەکی جوان و پێناسەی شار بە مانا سەردەمیەکەی دەدات بە جارانی کەرکووک. جاران 8 خەتی پاسی تێدابوو. لە کاتی دیارکراو دەگەیشتنە ویستگەکان وەک ئێستای دونیای هاوچەرخ خەڵکی دەیتوانی کارتی مانگانەی پاس بکڕی. لەلایەکی تر گەر بەراوردی نێوان جارانی کەرکووک و ئێستا کەرکووک بکەین دەبێت بۆ ئێستای کەرکووک بگرین، بە تایبەتی لە ئاستی ڕۆشنبیری. ئێستا کەرکووک یەک کتێبخانەی لێێە بەرامبەر 600 مزگەوت!
لەباسی جادەو بازاڕەکان، کۆمەڵێک چیرۆکی خۆش و بەنرخمان بۆ باسدەکات، کە جێگای سەرنجڕاکێشانە وەک لە لاپەڕەی 27 و28 باس لە حەسیب سەراج دەکات لەناوەراستی سیەکان، دووکانی لە بازاڕی جووتقاوە هەبووە، فیشکدان و کەیفی دەمانچەی بۆ جەمال عەبدولناسر، مەلیک غازی، نوری سەعیدو مەلیک فەیسەڵی دووەم دروستکردووە. ساڵی 1956 لە پێشنگای کەرکووک خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێناوە.
باڕی ئەبو غازی، قاپ و کەوچک و پەرداخەکان لە پلاستیک بوو، قاپەکان بە بزمار نووسابو بە مێزەکانەوە لەترسی ئاژاوەی سەرخۆشەکان!
لە گەڵ کۆمەڵێک چیرۆک و نهێنی زۆر خۆش وەک هۆکاری درووستکردنی پردی خاسە. شیوەی دروستکردنی بازاڕی قەیسەری بەپێی ساڵ و ڕۆژو هەفتە دروستکاروە 360 دوکان 12 شووقە 7 دەرگا 24 ڕێڕەو.. لەخوێندنەوەی ئەم کتێبە بەتایبەتی وەک کەرکووکیەک چێژێکی تایبەتی هەیە.
بۆ هەر نووسەرێک بیەوێت چیرۆک یان ڕۆمان و باس پەیوەندی بە ڕابردووی کەرکووکەوە هەبێت، لەم کتێبە زۆر سوود دەبینێت.
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 12,656 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!